هاوکاری ئێران و عێراق لە کەرکووک

وەزیری کارەبای عێراق ڕایگەیاند: ھەوڵدەدەن لە ڕێی کۆمپانیایەکی ئێرانییەوە، پڕۆژەی بنیاتنانی وێستگەیەکی کارەبا لە پارێزگای کەرکووک تەواو بکەن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لوئەی خەتیب وەزیری کارەبای عێراق ڕایگەیاند: داوای لە کۆمپانیای گشتیی بەرھەمھێنانی کارەبا کردووە، بە مەبەستی تەواوکردنی پڕۆژەی بنیاتنانی وێستگەی نوێی کارەبای دووبز، کە توانای بەرهەمهێنانی ٣٢٠ مێگاوات کارەبای هەیە، گفتوگۆ لەگەڵ کۆمپانیای سانێری ئێرانی بکەن.

وتیشی: پێشتر کۆمپانیای پاوەر مشینی رووسی ٦٥%ی پڕۆژەکەی تەواوکردووە، بەڵام لە ساڵی ٢٠١١دا لە تەواوکردنی پرۆژەکە کشاوەتەوە.

کێشەی کارەبا لە وەرزەکانی گەرما و سەرمای زستاندا یەکێکە لە کێشە گەورەکانی عێراق و چەندین ساڵە درێژەی هەیە و تا ئێستا چارەسەرنەکراوە و ئێران ماوەیەکی زۆرە کارەبا هەناردەی عێراق دەکات.

News Code 26051

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 1 =