کڵێسای نۆتردام داڕما/ ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ ناکرێت

ئاگر لە کڵێسای مێژوویی نۆتردام لە پاریسی پایتەختی فەڕەنسا کەوتووەتەوە و تا ئێستاش کۆنتڕۆڵ نەکراوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئێوارەی ڕۆژی رابردوو بەهۆی پرۆسەی چاککردنەوەی گومەز و بەشی سەرەوەی کڵێساکەوە ئاگرێکی قورس لە کڵێسای مێژوویی نۆتردام کەوتەوە.

ئەندامانی تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە بە میدیاکانی فەڕەنسایان ڕاگەیاند: ئاگرەکە لە بەشەکانی سەرەوەی کڵێساکەوە دەستیپێکردووە و تا ئێستا ئاستی مەترسییەکانی نازانرێت و هێشتا کۆنتڕۆڵ نەکراوە و ناوچەکانی دەوربەری بە هۆی بڵێسەی ئاگرەوە چۆڵ کراون.

کڵێسای نوتردام بە یەکێک لە باڵەخانە دێرین و مێژووییەکانی پاریس و جیهان دادەنرێت  کە دەکەوێتە بەشی ڕۆژهەڵاتی شاری پاریس لەسەر ڕوباری سین، لەسەردەمی دەسەڵاتی لویسی حەوتەم و لە ساڵی ١١٦٣ زانیینی چێکراوە.

  درێژی ئەو کڵێسە ١٢٨ مەترە و پانیەکەشی ٤٨ مەتر، دوو تاوەری هەیە یەکێک لە بورجەکان ٦٩ و مەترە و ئەودیکەیان ٩٠ مەترە و ١٠ زەنگی هەیە کە لە کاتی سورتە ئایینییەکان لێدەدرێت.

News Code 26050

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 0 =