ئەمریکا لە ٢٤٢ ساڵ مێژووی خۆیدا تەنیا ١٦ ساڵ شەڕی نەکردووە

سەرۆک کۆماری پێشووتری ئەمریکا وتی: ئەمریکا بەس ١٦ ساڵ لە ٢٤٢ ساڵی مێژوویدا لە شەڕ نەبووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ڕادیۆ WAPE، جیمی کارتێر سەرۆک کۆماری پێشووتری ئەمریکا لە گفتوگۆیەکدا ڕایگەیاند کە دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئێستای ئەو وڵاتە لە گەڵی پێوەندی گرتووە و لە نیگەرانییەکانی سەبارەت بە وڵاتی چین قسەی کردووە.

سەرۆک کۆماری پێشووتری ئەمریکا لە بەشێک لە قسەکانی وتی کە وڵاتەکەی لە ٢٤٢ ساڵ مێژووی خۆیدا تەنیا ١٦ ساڵی لە شەڕ لە گەڵ وڵاتەکانی تر تێپەڕ نەکردووە.

جیمی کارتێر لە وەڵامی نیگەرانییەکانی ترامپ سەبارەت بە کەوتنە پێشی پەکین لە واشنتۆن وتی: ئایا دەزانن بۆچی ئاوەهایە؟ من لە ساڵی ١٩٧٩ پێوەندی دیپلۆماتیکم لە گەڵ چین ئاسایی کردەوە. ئایا ئێوە دەزانن کە لە ساڵی ١٩٧٩ ەوە چین چەند جار لە گەڵ وڵاتەکانی تر چەڕی هەبووە؟ قەت... هیچ شەڕێکی نەبووە بەڵام ئێمە هەر شەڕ بووین.

ناوبراو لە درێژەدا جەختی کرد: ئەمریکا بە هۆی حەزی بۆ هەوڵدان بە مەبەستی ناچار کردنی کەسانی تر بە بیر و باوەڕەکانی خۆی، شەڕخوازترین و شەڕ دۆستترین وڵاتی جیهان بووە.

ئەو بەرپرسە پێشووەی ئەمریکا لە درێژەدا وتی: ئێمە ٣ تریلیۆن دۆلارمان لە بواری سەربازی خەرج کردووە. ئەم رەقەمە، زیاتر لە ئەوەیە کە بتوانن بیر لێ بکەنەوە. چین تەنانەت یەک یێنی لە شەڕ بەفیرڕۆ نەداوە و هۆکاری کەوتنە پێشی ئەوان هەر ئەوەیە.

News Code 26048

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 10 =