کۆبوونەوە ئەدەبییەکان بۆ دەوڵەمەند کردنی فەرهەنگی کوردستان پێویستە

شاعیر و وەرگێڕی کوردستانی وتی: بەڕێوەچوونی دانیشتنگەلی ئەدەبیی شێعر و چیرۆکی گەنجانی سوورە لە پێداویستییە زەروورییەکان بۆ دەوڵەمەندترکردنی فەرهەنگ و ئەدەبی کوردستانە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر کامبیز کەریمی شەوی ڕابردوو (یەکشەممە) لە ڕێوڕەسمی کۆتایی دەیەمین مێهرەجانی شێعر و چیرۆکی گەنجانی سوورە کە بە شێوەی پارێزگایی بەڕێوە چوو، ڕایگەیاند: بەڕێوەچوونی دانیشتنگەلی ئەدەبیی لەو جۆرە و ناسینی کەسایەتییە گەنجەکان یارمەتیان بۆ هەڵگرتنی هەنگاوی بەرزتر دەبێتە مایەی بەرزبوونەوە و دەوڵەمەندتربوونی فەرهەنگ و ئەدەبی کوردستانە.

ناوبراو لە درێژەدا ئاماژەی بە ناونانی هەر دوو مێهرەجانی شێعر و چیرۆکی سوورە بە ناوی مامۆستا عەبدولغەدار وارەستەگان لە کەسایەتییە بەرزەکانی ئەدەبی شاری سنە کرد و وتی: ئەمە هەنگاوێکی پیرۆزە و چاوەروان دەکرێت لە ساڵانی داهاتووشدا درێژەی پێ بدرێت.

وتیشی: ئەگەرچی شیعری خوالێخۆشبوو عەبدولغەفار وارەستەگان لە سەردەمێکدا هۆندراونەتەوە کە زمانی کوردی بەرەوڕوو هەڕەشەگەلێکی زۆر بووە، بەڵام بەوەشەوە ڕیوایی و زمانێکی ساکاری هەیە و هەموو لە شێعرەکانی تێدەگەن.

کەریمی وێرای داکۆکی لە چاپ و بڵاوکردنەوەی یەکێک لە بەرهەمە بڵاونەکراوەکانی مامۆستا وارەستەگان لە لایەن حەوزەی هونەریی پاریزگای کوردستان، ڕاشیگەیاند: بە ڕاستی ئێمە دەبێ پێزانی هەوڵی ئەو جۆرە کەسایەتیانە بین کە سەرەڕای هەموو ئاستەنگەکان، خزمەتێکی بەرجاویان بە زمان و ئەدەبی کوردی کردووە.

News Code 26047

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 2 =