بەشداریی کورتە فیلمی "زەبح" لە دوو فێستیڤاڵی نیشتمانیی ئێران

کورتە فیلمی "زەبح" لە دەرهێنانی ئاکۆ زەند کەریمی و سامان حسێن پوور هاوکات لە دوو فێستیڤاڵی نەتەوەیی "وارش" و "نوێژ و نیایێش" وەرگیرا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کورتە فیلمی "زەبح" لە دەرهێنانی ئاکۆ زەند کەریمی و سامان حسێن پوور و بەرهەمی هاوبەشی حەوزەی هونەری کوردستان و ئەنجومەنی سینەما گەنجانی کوردستان لە سییەمین بەشداریی فێستیڤاڵیی، لە نوهەمین فێستیڤاڵی نێودەولەتیی "وارش"ی مازەندەران و هەشتەمین فێستیڤاڵی نەتەوەیی "نوێژ و نیایێش"ی قوم نمایش دەدرێت.

ئەو کورتە فیلمە بەسەرهای بنەماڵەیەکی گوندنشینی کوردستانی دەگێڕێتەوە کە لە زستانێکی سەخڵەتدا ناچارن مانگاکەیان بفڕۆشن، بەڵام کوڕی ئەو بنەماڵەیە حەز بەو کارە ناکات و مانگاکە دەرباز دەکا.

ئاکۆ زەند کەریمی و سامان حسێن پوور هەر دوو دەرچووی بەکالۆریوۆسیی سینەمان و زیاتر لە دە ساڵە لە بواری سینەماییدا چالاکن و تا ئێستا دەرهێنانی دەیان فیلم و بەشداری لە سەدان فیستیڤاڵ و بردنەوەی دەیان خەڵاتی سینەمایی نەتەوەیی و نێونەتەوەییان لە کارنامەیاندا هەیە.

شایانی باسە، کورتە فیلمی "زەبح" پێشتر خەڵاتی باشترین فیلم و ئەکتەری لە شەشەمین فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی "پەرواز"ی تاران مسۆگەر کردووە.

News Code 26044

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 6 =