بەرزبوونەوەی لە سەدا ٢٥ی بەرهەم هێنەریی یەکە پیشەییەکانی کوردستان

جێگری کاروباری پیشەیی ڕێکخراوی پیشەسازی، کانگا و بازرگانی پارێزگای کوردستان وتی: بەرهەم هێنانی یەکەگەلی پیشەسازی پارێزگا لە ساڵی ٩٧ بە نیسبەتی ئەو ماوەیە لە ساڵی ٩٦ی هەتاوی نزیکەی لە سەدا ٢٥ بەرز بۆتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، پەیمان ئەڵماسی وتیشی: ٧٠ مۆڵەتی وەبەرهێنان بە بایەخی سەرمایەدانەریی دوو هەزار و ١٠٠ ملیارد ڕیاڵ و ڕەخسانی هەلی کار بۆ یەک هەزار و ٥٠ کەس لە ساڵی ڕابردوودا لەو پارێزگایە دەرکراوە.

ناوبراو لە درێژەدا ڕایگەیاند: ئاستی بەرهەم هێنانی یەکەکانی پیشەسازیی پارێزگا بە ئاوردانەوە لە ئەندێکسەکانی بەرهەم هێنان، مەسرەفی کارەبا، بایەخی زێدەیی ماڵیاتی و هەناردە ئەنجام دەدرێت کە لە ساڵی ٩٧ی هەتاوی بە نیسبەتی ماوەی هاوشێوە لە دوو ساڵی رابردوو لە سەدا ٢٥ بەرز بۆتەوە.

جێگری کاروباری پیشەیی ڕێکخراوی پیشەسازی، کانگا و بازرگانی پارێزگای کوردستان بە ئاماژە بە بوونی ٧٩٨ یەکەی پیشەسازی لەو پاریزگایە، راشیگەیاند: لەو ژمارە ٦٣٩ یەکەیان چالاک و نیوەچالاکن و ١٥٩ یەکەی دیکە ناچالاکن و مۆڵەتی چالاکیی یەکەگەلێکی ناچالاک کە بینا و ئیمکاناتی بەرهەم هێنانی دابین نەکراوە، هەڵدەپسێردرێت یان هەڵدەوەشێتەوە.

ئەڵماسی بە ئاماژە بە بەرهەم هێنانی بەرهەمگەلی وەک پۆلی ئیتیلێنی سووک، لاستیکی ڕایاڵی ئۆتۆمبیل، چیمەنتۆی خۆڵەمێشی، شمشی ئاڵتوون، تراکتۆری قورس، ساردەمەنیی گازدار، کۆنسانترەی بەردی ئاسن و کاشی و سەرامیک لە یەکەکانی پیشەسازیی پارێزگای کوردستان، وتی: کوردستان لە بابەتی ژمارەی یەکەگەلی پیشەسازی لە پلەی ٢٦م، لە بابەتی ئاستی سەرمایەدانەری لە پلەی ٢٢م و لە بابەتی ڕەخسانی هەلی کار لە پلەی ٢٧می وڵاتە.

News Code 26043

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 7 =