فەرمان دژە ئێرانیی ترامپ لەئەمڕۆوە جێبەجێ دەبێت

هەواڵدەریی ئەڵمانیا لە ڕاپۆرتێکدا لە جێبەجێ کرانی فەرمانی دژە ئێرانیی سەرۆک کۆماری ئەمریکا سەبارەت بە تۆمارکرانی ناوی سوپای پاسداران لە لیستی ڕێکخراوەگەلی تیرۆریستی هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە دویچەولە، دۆناڵد ترامپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا حەوتەی ڕابردوو لە هەنگاوێکی دژە ئێرانیدا، سوپای پاسدارانی خستە ڕیزی ڕێکخراوەگەلی تیرۆریستی.

لە کاتێکدا کە هەواڵەکانی ئەمڕۆ باس لە تاوتوێ کرانی ئەو بڕیارە دژە ئێرانییەی ئەمریکا لە کۆنگریسی ئەو وڵاتە دەکەن، هەواڵدەریی ئەمریکا لە ڕاپۆرتێکدا لە جێبەجێ کرانی ئەو بڕیارە هەواڵی داوە.

بە گوێرەی فەرمانی ترامپ نە تەنیا هێزەکانی ئەندامی سوپا، بەڵکوو خزم و کەسانی ئەوانیش دەخرێنە لیستی تیرۆری واشنتۆنەوە.

شایانی باسە کە هەواڵدەریی ئەڵمانیا لە ڕاپۆرتەکەیدا وێرای ئاماژە بەوەی کە سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی سوپایەکی کلاسیک نییە، بڕیاری دەوڵەتی ئەمریکا سەبارەت بە تۆمارکرانی ناوی ئەو هێزە لە لیستی ڕێکخراوە تیرۆریستییەکانی بە بڕیارێکی سەیرو  بێ پێشینە هەڵسەنگاندووە.

News Code 26042

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 13 =