کۆنگرێس بڕیار لە سەر هەڵوێستی دژە ئێرانی ترامپ دەدات

کۆنگریسی ئەمریکا تا کۆتایی ئەمڕۆ دووشەممە دەرفەتی هەیە بڕیاری حەوتەی رابردووی دۆناڵد ترامپ بۆ بە تیرۆریست ناسینی سوپای پاسداران، بڕیار بدات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە کاتێکدا کە میدیاکانی ئەمریکی باس لە ناکۆکیی نێوان کۆشکی سپی و وەزارەتی بەرگری و ئاژانسەکانی هەواڵگریی ئەو وڵاتە سەبارەت بە تۆمار کرانی ناوی سوپای پاسدارانی ئێران لە لیستی گرووپگەلی تیرۆریستیی ئەو وڵاتە دەکەن، کۆنگریسی تا کۆتایی ئەوڕۆ دووشەممە دەرفەتی هەیە کە ڕای خۆی لەوبارەیەوە ڕاگەیێنێت.

لە بەرواری ١٨ی خاکەلێوە دۆناڵد ترامپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا بە دەرکردنی ڕاگەیێندراوێک ناوی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی خستە ڕیزی ڕێکخراوە تیرۆریستییە دەرەکییەکانی ئەمریکا.

بە ئاوردانەوە لە دۆخی ئێستای کۆنگریسی ئەمریکا و بانگەشەی بەربڵاوی میدیاگەلی ئەمریکی و لۆبیی زایۆنی و عەرەبستان لە دژی سوپا، چاوەروان دەکرێت کە کۆنگریسی‌یش لەوبارەیەوە بڕیارەکەی ترامپ پشت‌ڕاست بکاتەوە.

News Code 26041

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 6 =