دانوستانی بۆڵتۆن لە گەڵ بەرپرسانی ئیسرائیل سەبارەت بە ئێران

ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا بە بڵاو کردنەوەی پەیامێک لە پلانی خۆی بۆ دیدار لە گەڵ بەرپرسانی ئیسرائیل و گفتوگۆ لە گەڵیان سەبارەت بە ئێران هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، جان بۆڵتۆن ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا لە ئەو پەیامە کە لە تویتەر بڵاو بووەتەوە هێناویە کە بە زوویی لە گەڵ هاوتا ئیسرائیلییەکەم دیدار دەکەم و سەبارەت بە ئێران گفتوگۆ دەکەین.

جان بۆڵتۆن لە هەژماری خۆی لە تویتەر نووسیویەتی: چاوەڕوانی دیدار لە گەڵ "مئیر بن شبات"  ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ئیسرائیلم، کە بڕیارە دووشەممە ئەنجام ببێت.

ناوبراو زیادی کرد: ئێمە بابەتی زۆرمان هەیە بۆ گفتوگۆ، لەوانە بەڵێنی هاوبەشمان بۆ بەربەرکانێ لە گەڵ چالاکییە ڕووخێنەرەکانی ئێران و ئەکتەرەکانی تر کە هۆی ناسەقامگیری ڕۆژهەڵات ناڤین و جیهانن.

شیاوی باسە کە لە کاتی تەڤل بوونی بۆڵتۆن بە گرووپی ترامپ، هەوڵە دژە ئێرانییەکانی کۆشکی سپی زیادی کردووە.

News Code 26035

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 6 =