کۆبوونەوەی نهێنی لە واشنتۆن بۆ هێرش کردنە سەر ڤێنزۆئێلا

یەکێک لە ناوەندە لێکۆڵینەوەییەکانی ئەمریکا میوانداری کۆبوونەوەیەکی نهێنی کردووە بە ئامادە بوونی زیاتر لە ٤٠ کەسایەتی لە وڵاتانی جیاواز لە سەر بابەتی هێرشی سەربازی بۆ سەر ڤێنزۆئێلا .

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سپۆتینک، سەرەڕای زیاد بوونەوەی گوشارەکانی ئەمریکا بۆ سەر ڤێنزۆئێلا، ناوەندی خوێندنەوە ستراتیژیک و نێودەوڵەتییەکان لە واشنتۆن میوانداری کۆبوونەوەیەک لە سەر پرسی هێرشی سەربازی بۆ سەر ڤێنزۆئێلا بوو.

لە ئەو کۆبوونەوە لانیکەم ٤٠ کەسایەتی لە بەرپرسانی پێشووی دەزگا هەواڵگری و ئاسایشەکانی ئەمریکا، بەرپرسانی باڵوێزخانەکانی کلۆمبیا و بڕازیل و نوێنەرێک لە لایەن خوان گوایدۆ ڕێبەری دژبەرانی ڤێنزۆئێلا، ئامادە بوون.

ئەو کۆبوونەوە جگە لە ئەوەی کە نهێنی بووە ناوەرۆکی و ئەوەی کە بەشدار بووان لە ئەو کۆبوونەوە چیان وتووە و بیستوویانە تۆمار نەکراوە.

News Code 26033

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 0 =