تیرۆریستەکان پلانی بەکارهێنانی چەکی کیمیاییان لە سووریا داڕشتووە

سەرچاوە ئاگادارەکان لە پیلانی گرووپە تیرۆریستییەکان لە سووریا بۆ بەکار هێنانی چەکی کیمیایی لە ناوچەی ئارامی ئەو وڵاتە هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرچاوەیەکی ئاگادر لە گفتوگۆ لە گەڵ هەواڵدەری سپۆتینک ڕایگەیاند کە سەرکردەی گرووپە تیرۆریستییەکان لە ماوەی هەفتەی ڕابردوو کۆبوونەوەیەکیان لە ئەدلەب بەڕێوە بردوو و بۆ بەڕێوە بردنی ئۆپراسیۆنی کیمیایی لە ٦ شوێن لە ناوچەی ئارام پلانڕێژیان کردووە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە سەرکردەکانی بەرەی نوسرە، گرووپی کڵاو سپییەکان و گرووپە تیرۆریستییەکانی تر لە ڕۆژانی ڕابردوو ئەو کۆبوونەوەیەیان لە ئەدلەب بەڕێوە بردووە و دەرمانیان داوەتە ئەندامەکانیان کە لە ٦ ناوچەی نێوان دەڤەری باکووری حەما و "سهل الغاب" و دەڤەری لازقیە و دەڤەری ئەدلەب چەکی کیمیایی بەکار بهێنن.

گرووپە تیرۆریستییەکان لە ڕۆژانی ڕابردوو مادەی کیمیاییان گواستووەتەوە بۆ ئەو ناوچانە.

تیرۆریستەکان دەیانەوێت هاوکات لە گەڵ پێشڕەوی هێزەکانی سوپای سووریا بەرەو ناوچە ژێردەستەکانی ئەوان لە ئەو چەکە کیمیاییانە کەڵک وەربگرن.

News Code 26028

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 5 =