عێراق دادگایی کردنی ٩٠٠ تیرۆریستی داعشی دەست پێکردووە

بەرپرسانی دادگای عێراق هەوڵی پێویستیان بۆ لێپرسینەوە لە سەدان کەسی گومانلێکراو بە ئەندامێتی لە داعش پاش وەرگرتیان لە هەدەسە دەست پێکرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هەواڵدەریی فەڕەنسا بە گێڕانەوە لە سەرچاوەیەکی دادوەری لە عێراق نووسی: بەرپرسانی دادوەری ئەو وڵاتە هەوڵی پێویستیان بۆ لێپرسینەوە لە ٩٠٠ کەسی گومانلێکراو بە ئەندامێتی لە گرووپی تیرۆریستی داعش دەست پێکرد کە بەغدا زۆربەیانی لە هێزە کورد-عەرەبەکان ناسراو بە سوپای دیمۆکراتیکی سووریا وەرگرتبوو.

ئەو سەرچاوە کە نەیویست ناوی ئاشکرا ببێت، ڕایگەیاند: دەزگای دادی عێراق دۆسیەی لێپرسینەوە لە ٩٠٠ ئەندامی داعشی وەرگرتووە و دادگای بەرپرسی شوێن گرتنی دۆسیەکانی تیرۆریزمیش کاتی لێپرسینەوەی دیاری کردووە.

شیاوی ئاماژەیە هێزە عێراقییەکان لە ماوەی چەند مانگی دواییدا سەدان تیرۆریستی عێراقی داعشی لە سوپای دیمۆکراتیکی سووریا وەرگرتبوو.

News Code 26025

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 14 =