کۆنسێرتی خێرخوازیی شارام نازری بۆ لافاولێدراوەکانی ئێران

ئافیسێری دەنگ و ئاوازی ئێران بڕیارە کۆنسێرتێکی مۆسیقایی بۆ یارمەتی دانی لافاو لێدراوەکان لە زانکۆی سەنعەتی شەریفی تاران بەڕێوە ببات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، شارام نازری بڕاوەی خەڵاتی ئافیسێری مۆسیقا، لە لێدوانێکدا لە بەڕێوەبردنی کۆنسێرتێکی مۆسیقایی لە رۆژی ١٠ی مانگی گوڵان لە زانکۆی سەنعەتی شەریفی تاران لە پێناو یارمەتی گەیاندن بە لافاولێدراوانی وڵات هەواڵی دا.

نازری لەوبارەیەوە وتی: بە هاوڕێی زانکۆی سەنعەتی شەریفی تاران و بە هاوکاریی کانوونی مۆسیقای ئەو زانکۆیە و ڕێکخراوی قەقنووس، بڕیارە کۆنسێرتێک بۆ یارمەتی گەیاندن بە لافاو لێدراوان و خەڵکی لێقەوماوی پارێزگاکانی لورستان، خوزستان و گوڵستان بەڕێوە ببەین و حەز دەکەن کۆنسێرتەکە هەر لە ناو زانکۆی سەنعەتی شەریف بەڕیوە بچێت، چونکە زانکۆ پێگەیەکی تایبەتیی بۆ ڕاکێشانی متمانەی خەڵکی هەیە.

وتیشی: چەند ساڵ لەوە پێش دوای بوومەلەرزەکەی بەم کۆنسێرتێکمان بە هاوڕێی لۆریس چەکناواریال لە ڕۆیاڵ ئالبێرت هاڵی لەندەن بۆ یارمەتی گەیاندن بە بەرکەتووانی ئەو بوومەلەرزەیە بەڕێوە برد و هەروەها لە گەڵ گرووپی مەلەوی لە تاران و بەم کۆنسێرتگەلێکمان بۆ ئەو مەبەستە پێشکەش کرد.

ئەو هەنەرمەندە ناودارە کوردە ئاماژەی بەوەش دا: داهاتی کۆنسێرتەکەی زانکۆی سەنعەتی شەریف کە بڕیارە رۆژی ١٠ی مانگی گوڵانی ئەمساڵی هەتاوی بەڕێوە بچێت، لە حشێبێکدا کە کۆنتڕۆڵمان بە سەریەوە دەبێ، کۆدەکرێتەوە و ڕادەستی چەند کەس لە خوێندکاران دەکرێت کە بچنە ناوچە لافاو لێدراوەکان و خەرجی خەڵکی لێقەوماوی ئەوێی بکەن.

نازری بە بیرهێنانەوە هەوڵەکانی بۆ ئامادەکردنی و کڕینی ئامێری مۆسیقایی بۆ بەرکەوتووانی بوومەلەرزەکەی بەم، بەڵێنی دا کە بەشێک لە داهاتی کونسێرتەکەی زانکۆی سەنعەتی شەریف تەرخانی کڕینی ئامێری مۆسیقایی بۆ هونەرمەندانی ناوچە لافاولێدراوەکان بکرێت.

News Code 26018

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 9 =