لافاو ۳۵ هەزار میلیارد تمەن خەساری لە ئێران داوە

وەزیری ناوخۆی ئێران ڕایگەیاند کە لافاوەکانی ئەم دواییە کە ۲۵ پارێزگای گرتەوە تا ئێستا ۳۰ بۆ ۳۵ هەزار میلیارد تمەن خەساری لە وڵات داوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەبدولڕەزا ڕەحمانی فەزڵی لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی یەکشەمەی مەجلیسی شۆڕای ئیسلامی ڕاپۆرتێکی لەبارەی خەسارەکانی لافاوی ئەم دواییەی ئێران بۆ نوێنەرانی مەجلیس خستەڕوو.

رەحمانی فەزڵی وتی: ۲۵ پارێزگا گیروودەی لافاون؛ لافاو لە جۆری خۆیدا بێ وێنە بوو و کێشەی زۆری بۆ خەڵک و دەوڵەت دروست کرد و خەساری گەورەی لە ژێرخانەکانی وڵات داوە.

وەزیری ناوخۆی ئێران هەروەها سپاسی هێزە سەربازییەکانی وڵاتی کرد کە سان بە شانی دەوڵەت و خەڵک و هێزەکانی فریاگوزاری یارمەتی خەڵکی گیروودەی لافاویان دا و ئێستاش بەردەوام چالاکی لە ناوچە لافاو لێدراوەکان دەکەن.

 ڕاشیگەیاند: بە گوێرەی خەمڵاندنی کارناسان تا ئێستا ڕاپۆرتەکان باس لەوە دەکەن کە لافاو  ۳۰ تا ۳۵ هەزار میلیارد تمەن خەساری لە وڵات داوە.

News Code 26014

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 14 =