ناهێڵین جارێکی تر دیکتاتۆرییەت ڕوو بکاتەوە عێراق

سەرۆک کۆماری عێراق ڕایگەیاند: پێویستە هەم خەڵکی کوردستان هەم پێکهاتەکانی تری عێراق هەماهەنگ و هاوکاربین و نەهێڵین جارێکی تر دیکتاتۆریەت رووبکاتەوە ئەم وڵاتە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەمڕۆ یەکشەمە ۲۵ی خاکەلێوە، سەرۆک کۆماری عێراق سەردانی سەماوەی کرد و لەمیانی وتارێکیشیدا بۆ گەلی عێراق و ژمارەیەک لە کەسوکاری ئەنفالکراوان وتی:  نەهێڵین جارێکی تر خێر و بێری ئەم وڵاتە بۆ داپڵۆسین و کوشتن و لەناوبردن بێت.

بەرهەم ساڵح وتی: تاوانەکانی رژێمی پێشو دەرحەق خەڵکی کوردستان تاوانی لە یاد نەچوون، تاوانی گەورە بوون دژ بە مرۆڤایەتی بۆ ریشەکێشکردنی بوونی نەتەوایەتی و ناسنامەی خەڵکی کوردستان.

وتیشی: بە خەبات و تێکۆشان و پێداگری ئەو خەڵکە، بەجوامێری کەسوکاری سەربەزی ئەنفال و شەهیدەکانمان سەدام کۆتایی هات و وەزعێکی تازە هاتوەتە کایەوە لە عێراقدا، دەمانەوێت جارێکی تر ببڕای ببڕ نەهامەتیەکانی ئەنفال و دیکتاتۆریەتی تێدا دوبارە نەبێتەوە.

ڕاشیگەیاند: پێمان وابو بە تەواوی بنبڕکراوە، بەڵام بە سەرهەڵدانی داعش و کۆمەڵکوژییەکانی داعش دەرحەق بە پێکهاتەکانی عێراق و کوردستان و ئێزیدیەکان و خەڵکی تر وەبیرهێنانەوەیەکی گەورەبو بۆ هەمومان کە ئەو رەوتە ئەو بیرکردنەوەیە هێشتا ئاسەواری ماوە.

بەرهەم ساڵح جەختی کرد: پێویستە هەم خەڵکی کوردستان هەم پێکهاتەکانی تری عێراق خەڵکە پەرۆش و دیموکرات خوازەکان پێکەوەبین، هەماهەنگ بین، هاوکاربین، نەهێڵێین جارێکی تر دیکتاتۆریەت روبکاتەوە ئەم وڵاتە، نەهێڵین جارێکی تر خێر و بێری ئەم وڵاتە بۆ داپڵۆسین و کوشتن و لەناوبردن بێت.

News Code 26009

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 4 =