پلانەکانی ئەمریکا لە سووریا، عێراق و لوبنان شکستی هێناوە

جێگری ئەمینداری گشتیی حزبوڵڵا لە شکستی پلانەکانی ئەمریکا لە سووریا، عێراق و لوبنان هەواڵی دا و ڕایگەیاند کە پلانەکانی داهاتووی واشنتۆن-یش بەرەوڕووی شکست دەبێتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە سپۆتنیک، شێخ نەعیم قاسم جێگەی ئەمینداری گشتیی حزبوڵڵا ڕایگەیاند کە پلانەکانی ئەمریکا لە سووریا، عێراق، لوبنان و ناوچەکانی دیکە شکستی هێناوە و پلانەکانی داهاتوویشی شکست دەهێنێت.

ناوبراو لە لێدوانێکدا لە شاری بەعلبەلەکی لوبنان وتی: بەرخۆدان بۆ پلانەکانی ئەمریکا لە بۆسەدا دەبێت. واشنتۆن ناتوانێت بە ئامانجەکانی خۆی لە دەستدرێژی، گەمارۆدان و داسەپاندنی بڕیارەکانی لە دژی وڵاتانی عەرەبی و بەرخۆدان تا ئەو کاتەی کە کەسانێک هەن بەرەنگاری ببنەوە، بگات. بەرخۆدان بە پێی پرێنسیپگەلێکی پاوەجێ و ڕەسەن داڕیژراوە و گەمارۆکانی ئەمریکا ناتوانێت ئێمە لە رێگەی سەرەکیمان دوورخاتەوە.

نەعیم قاسم وتیشی: واشنتۆن بە دوای جێگر کردنی هەیمەنەی ڕژیمی زایۆنیی بە سەر فەلەستینییەکان و ناوچەیە.

News Code 25992

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 2 =