نارەزایەتییەکانی سودان و " شاژن"

ناڕەزایەتییەکانی ئەم دواییەی سودان جگە لە ئەوەی کە بووە هۆی ڕووخانی " عومەر بەشیر" ڕووداوێکی دیکەشی لە گەڵ بووە و ئەویش سەرهەڵدانی کەسایەتییەکی نوێ بە یارمەتی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بوو.

ئاژانسی هەواڵی مێهر-گرووپی نێودەوڵەتی: بە یارمەتی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ناڕەزایەتییەکانی ئەم دواییەی سودان بووە هۆی ناودەرکردنی ژنێک تا ئەو جێگایە کە ناوی " کەنداکە" واتا شاژنیان لە سەر ناوە.

ئەو کەسایەتییە نوێیە ژنێکی گەنجە کە "ئالا ساڵح "ناویەتی. ناوبروا کچێکی بیست و دوو ساڵانە کە خوێندکاری بواری نەژیارڤانی زانکۆی خارتوومە و دەڵێت بۆ یەکەم جار لە ١٩ ی دیسەمبەری ٢٠١٨ واتا ٢٨ ی سەرماوەزی ساڵی پار,  پاش بڕیاری دەوڵەت بۆ سێ ئەوەندە کردنەوەی نرخی نان لە خۆپیشاندان بەشداری کردووە. بەڵام ناوبراو خێرا بەناوبانگ بووەوە و بە لای خەڵکەوە خۆشەویست بوو تا جێگایەک کە ئێستا لە نێوان شۆڕشگێڕانی سودان نازناوی "کەنداکە" ی پێ دراوە کە لە مێژووی کۆنی ئەو وڵاتە بە واتای شاژن یان شازادە هاتووە و وێنەی ڕاوەستاوی ناوبراو لە سەر ئۆتۆمبیلێک لە نێوان خۆپیشاندەرانی سودانی، بووەتە سیمبۆلی خەڵکی ئەو وڵاتە.

ناوبراو لە ئەو کاتەوە بەناوبانگ بووە کە وێنەی شیعر خوێندنەوەکانی ناوبراو لە نێوان خۆپیشاندەران لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بە شێوەی هەمە گیر بڵاو بووەتەوە. ناوبراو سەبارەت بە جیهانی بوونەوەی وێنەی لە گاردیەن وتوویەتی لە بەر ئەوەی کە وێنەکەی لە جیهان بڵاو بووەتەوە خۆشحاڵە چونکوو ئەو وێنە  بووەتە هۆی ئەوەی کە خەڵکی سەرتانسەری جیهان لە ئەو ڕێگایەوە لە شۆڕشی سودان ئاگادار ببنەوە.

ئالاساڵح دەڵێت: ڕۆژێک کە ئەو وێنە گیرا، من چوومە ناو ١٠ کۆبوونەوەی جیاوازەوە و سروودی شۆڕشم بۆ خەڵک دەخوێندەوە. جاری یەکەم چوومە ڕیزی پێنج شەش ژنەوە و دەستم بە خوێندن کرد؛ ئەوانیش دەستیان بە خوێندن کرد و دوایی کۆبوونەوەیەکی گەورە پێک هات.

لانا هارون ژنێک کە ئەو وێنەیەی بۆ یەکەم جار لە ئینتێرنێت بڵاو کردەوە، لە گفتوگۆیەکدا لە گەڵ سێ ئێن ئێن وتی: ئالا ساڵح هەوڵی دەدا تا هیوا و وزە بداتە هەمووان و ئەو کارەشی کرد. ناوبراو نوێنەری ژنان و کچانی سودان بوو و چیرۆکی ژنانی سودانی وتەوە... ئەو تەواو بوو.

ساڵح بووە سیمبۆلی ناڕەزایەتی لە سودان؛ هەروا کە لە نارەزایەتییەکانی ئەم دواییەی سودانیش ژنان ڕۆڵی گرینگیان هەبوو و بەشێک لە خۆپیشاندەرانیان پێک دەهێنا کە لە شەقامەکان و لە بەرانبەر بنکەکانی سوپا کۆبوونەوەیان دەکرد.

مێدیاکان پاگەندە دەکەن کە یەکێک لە هۆکارەکانی بەناوبانگ بوونەوەی ئالا ساڵح، جۆری جل پۆشینی بووە. ناوبراو سەرەڕای گەنج بوونی جلی نەریتی سودان لە بەر دەکات و بە جلی درێژی بە ڕەنگی سپییەوە لە نێو خۆپیشاندەران ئامادە دەبێت.

ئەمڕۆکە جۆری پۆشینی ژنان لە سەرتانسەری بەژی ئەفریقا تێکەڵێکە لە جۆری ڕۆژاوایی و نەریتی، لە سودان جل پۆشینی نەریتی ژنانی سوودانی شتێک هاوشێوەی جلی ئالا ساڵحە، عابایک کە لە سەر کراس و تەنوورە دەپۆشرێت و شاڵێکی درێژی سپی لە سەری.

یەکێک لە لە ئەو کەسانەی کە یەکەم شرۆڤەی سەبارەت بە ئالا ساڵح ئەنجام دا، خاتوو " هیبد مەکی" نووسەری ئەفریقی ئەمریکی بوو کە لە زنجیرە توییتێکدا ئەو وێنەیەی شرۆڤە کرد و نووسی:

ئالا ساڵح عابایەکی سپیی لە بەر کردووە و گوارەیەکی زێڕی هەیە. ئەو جلە سپییە ژنانی کرێکار و فەرمانبەر لە بەری دەکەن و ئەگەری هەیە لە لۆکە چێ کرابێت، کەواتە ئەو جلە نیشانەی ژنانێکە کە لە شارەکان و یا کەرتی کشتوکاڵی لە ناوچە گوندییەکان لە بەری دەکەن.

گوارە زەردەکانی لە زێڕی بووکە کۆنەکانە. جلی ئەو وەبیر هێنەرەوەی جلی دایکان و دایە گەورەکانی ئێمە لە دەیەکانی ٦٠، ٧٠ و ٨٠ ی زایینییە، کاتێک کە ئەوان لە شەقامەکان لە ەبرانبەر دیکتاتۆرەکان لە خۆپیشاندانەکان بەشداریان دەکرد و ئەو جۆرە جلیان دەپۆشی.

مەکی پاشان ئاماژەی کردە سەر شێوەی جۆری مەکیاژی ئاڵا ساڵح، شێوەیەک کە بە وتەی ناوبراو زۆر نەریتییە و لە ڕووی شێوەی پۆشینی نەریتی ژنانی سودان دروست کراوە. ئەمڕۆکە ژنانی سودان نە ئەو جۆرە خۆیان دەڕازێننەوە دەکەن و نە ئەو جۆرە جل دەپۆشن.

مەکی پێش ئەوەی کە ئەو وێنە بەو جۆرە پێشوازیی لێوە بکرێت وتبووی تەواو دڵنیایە کە ئەو وێنە دەبێتە وێنەی شۆڕش.

قسەی دوایی ئەوەیە کە دیارە هێزی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ بەناوبانگ کردنەوەی کەسایەتییە ئاساییەکان لە ڕەوتی گۆڕانکارییەکان گرینگە. وەکوو ڕووداوێک کە لە ڕۆژانی دواییدا بۆ ئالا ساڵح ڕووی داوە لە ساڵەکانی دواییدا چەندین جار لە وڵاتانی جیاواز ڕووی داوە و بە پێی ئەوەی کە زۆربەی ئەو کەسانە، کەسانێکی کەم تەمەن و بێ ئەزموونن خێرا دەبنە قسەی سەر زاری خەڵک و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و هەر بەو خێراییەش لە بیر دەکرێن.

News Code 25987

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 2 =