وتەبێژی نوێی وەزارەتی دەرەوەی ئێران دەستنیشان کرا

محەمەد جەواد زەریف, وەزیری دەرەوەی ئێران لە حوکمێکی فەرمیدا سەید عەباس مووسەوی وەک وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران دیاری کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر, سەید عەباس مووسەوی کە پێشتر لە ئیدارەی دیپلۆماسی میدیایی وەزارەتی دەرەوەی ئێران کاری کردووە لە لایەن محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێرانەوە ئەم پۆستەی پێدراوە.

شیاوی ئاماژەیە ,بە هرام قاسمی , وتەبێژی پێشووی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لەم دواییانەدا بووە باڵوێزی نوێ ئێران لە پاریس.

News Code 25986

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 3 =