هەرێمی کوردستان و عێراق دەفرایەتی ناوازەن بۆ پەڕینەوەی ئێران لە گەمارۆکان

سەرۆکی نووسینگەی سەرۆک کۆمار جەختی لە دەفرایەتی ناوازەی هەرێمی کوردستان و عێراق بۆ هەناردەکاری ئێران و پەڕینەوە لە گەمارۆکان کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر،کۆبوونەوەی سەرمایەدانەریی و گەشەی پارێزگای کوردستان بۆ لێکدانەوەی گەڵاڵەکان، پلانڕێژی و رێکارەکانی دەوڵەت بۆ پێشکەوتن و گەشەی پارێزگای کوردستان لە سنە بەڕێوەچوو.

واعزی لە بەشێکی قسەکانیدا لە سنە وتی:  ئێران هاوبەشی یەکەمی عێراق بووە و باڵاترین ئاستی هاوردەی عێراق لە ئێرانەوەیە و بێ گومان  عێراق و هەرێمی کوردستان دەرفەتێکی زۆر باشن بۆ گەشەی هەناردەکردن و پەڕینەوەی ئێران لە گەمارۆوە زاڵمانەکان.

مەحموود واعزی سەرۆکی نووسینگەی حەسەن ڕۆحانی لەم کۆبوونەوە بە ئاماژە بە دۆخی ژێئۆپلۆتیکی کوردستان و هاوسنووری لەگەڵ عێراق، جەختی کرد: بەشی دەوڵەتی و کەرتی تایبەتیش بە ڕوانینێکی تایبەت ئاوڕ لە ئاوەدانی و گەشی کوردستان دەدەنەوە.

ئاماژە بە واژۆی ڕێککەوتننامەی هاوبەش لە نێوان ئێران و عێراق کرد و رایگەیاند:  بە گوێرەی ئەم ڕێککەوتننامە پێنج شارۆچکەی پیشەیی هاوبەش لە سنوورەکانی دوو وڵات دەکرێتەوە.

 ڕاشیگەیاند: یەکێک لەو پێنج شارۆچکە پیشەییانە کە بڕیارە لە نێوان ئێران و عێراقدا بکرێتەوە لە پارێزگای کوردستاندا دەبێت.

News Code 25981

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 0 =