مانۆڕی ئەمریکا لە کەنداوی فارس پاش هەوڵی دوژمنانەی دژی سوپای پاسداران

ئەرکانی فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا لە بەڕێوە چوونی مانۆڕی هاوبەش لە گەڵ فەڕەنسا و بریتانیا لە کەناوی فارس هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەرکانی فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا(سنتکام) لە هەژماری خۆی لە توییتەر بە بڵاو کردنەوەی ڕاپۆرتێکی کورت ڕایگەیاند کە مانۆڕێکی سەربازی لە ئاوەکانی کەنداوی فارس بەڕێوە بردووە.

سنتکام ڕایگەیاندووە ئەو مانۆڕە لە ژێر ناوی " تیری سێ شاخی ئارتمیس ١٩"، بە بەشداری هێزی دەریایی فەڕەنسا و بریتانیا ڕۆژی ٢١ ی خاکەلێوە بەڕێوە چووە، هەرچەند هەواڵەکەی تازە بڵاو بووەتەوە.

بەڕێوە چوونی ئەو مانۆڕە دوو ڕۆژ پاش هەوڵی دوژمنانەی ئەمریکا دژی سوپای پاسداران ئەنجام بووە کە لە گەڵ کاردانەوەی نەرێنی بەربڵاو بەرەوڕوو بووەتەوە.

زۆربەی وڵاتەکان بە بێ پێشوازی لە ئەو کارەی دوایی ترامپ دژی سوپای پاسداران نیسبەت بە ئەو کارە نیگرانییەکان دەربڕی.

شیاوی باسە ئێرانیش سنتکامی خستە ڕیزی گرووپە تیرۆریستییەکانەوە.

News Code 25977

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 17 =