گوشارەکان بۆ سەر ئێران بەردەوام دەبێت

ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا لە کاردانەوە بە گەمارۆدانی هاووڵاتیەلی لوبنانی پاگەندەی کرد کە ئەمریکا بەرردەوام دەبێت لە گوشارخستنە سەر ئێران و سوپای پاسداران.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، جان بۆڵتۆن، ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە توویتێر وێڕای پێشوازی لە گەمارۆدانی هاووڵاتیەکی لوبنانی بە تۆمەتی سپی کردنەوەی پارە، پاگەندەی کرد کە ئەمریکا سەرجاوەیەکی سپی کردنەوەی پارە و بازرگانی مادەی هۆشبەر و تیرۆریستێکی ناسیوەتەوە و گەمارۆی داوە.

ئەوە پاگەندەیەشی کردووە ئەو تۆرە سپی کردنەوەی پارە لەگەڵ حزبوڵڵای لوبنان پەیوەندی بووە.

 ئەوەشی وتووە کە ئەمریکا بەردەوام دەبێت لە گوشاری زۆرینەی ئابووری دژی ئێران و سوپای پاسدارانی شۆڕش و هاوپەیمانەکانی لەسەرانسەری جیهان.

 پێشتر وەزارەتی خەزێنەداریی ئەمریکا ڕایگەیاندبوو کە قاسم شەمس، هاووڵاتی لوبنانی بە تۆمەتی سپی کردنەوەی پارە بۆ قاچاخ چییەکانی مادەی هۆشبەر و حزبوڵلای لوبنان ، گەمارۆ داوە.

News Code 25975

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 6 =