سوپای پاسداران لە لایەن ئەمریکا و وڵاتانی ناوچەکەوە کراوەتە ئامانج/ مەبەست گوشار خستنە

شیرین هانتەر پێی وایە: لە بەر ئەوەی کە سوپای پاسداران لە شوێنە جۆراوجۆرەکان چالاک بووە و هێزی قودسیش بەڵێنی ئازاد کردنی فەلەستینی داوە، بەردەوام کەوتووەتە بەر شاڵاوی ڕقەبەریی ئەمریکا و دەوڵەتەکانی ناوچەکە.

ئاژانسی هەواڵی مێهر-گرووپی نێودەوڵەتی: ئەمریکا لە هەوڵێکی دوژمنانەدا سوپای پاسدارانی ئێرانی  بە گرووپێکی تیرۆریستی ناولێبرد. ئەمە یەکەم جارە لە مێژووی پێوەندیی نێودەوڵەتیدا کە دەوڵەتێک بە شێوەی تاک لایەنە بەشێک لە هێزی سەربازی وڵاتێکی دیکە وەکوو گرووپێکی تیرۆریستی دەناسێنێت.

هەواڵنێری مێهر لە گفتوگۆ لە گەڵ پڕۆفسۆر شیرین هانتەر مامۆستای زانکۆی جۆرج تاونی ئەمریکا ئەو پرسەی لێک داوەتەوە کە لە درێژەدا دێت.

بە ڕای ئێوە هۆکاری ناولێبردنی سوپای پاسداران وەکوو گرووپێکی تیرۆریستی دەرەکی لە لایەن واشنتۆنەوە چی بووە؟

دەست نیشان کردنی سوپای پاسدران وەکوو ڕێکخراوێکی تیرۆریستی لە لایەن ترامپەوە، هەنگاوێکی تر لە سیاسەتی واشنتۆن بۆ بەرز کردنەوەی گوشارەکان لە سەر ئێرانە بە هیوای ناچار کردنی ئێران بۆ دانوستان و لە ڕەوتی ئەو ڕێککەوتنە ناچارییە بە دوای گۆڕانی لایەنگەلێک لە سیاسەتی دەرەوەی خۆیان و بە تایبەتی گوشار بۆ سەر کەسانێکن کە دژایەتیان هەیە لە گەڵ ئاشتی عەرەب- ئیسرائیل.

واشنتۆن هیوادارە کە ئەو گوشارانە ئێران ڕازی بکات تا یارمەتی ماڵی و سەربازی خۆی لە گرووپگەلێک وەکوو حزبوڵڵا و حوسییەکان لە یەمەن ڕابگرێت و بە گشتی سیاسەتە دوژمنانەکانی خۆی نیسبەت بە ئەمریکا ڕابگرێت.

لە بەر ئەوەی کە سوپای پاسداران لە شوێنی جیاواز چالاک بووە و هێزی قودسیش بەڵێنی ئازاد کردنی فەلەستینی داوە، بەردەوام کەوتووەتە بەر شاڵاوی ڕقەبەری ئەمریکا و دەوڵەتەکانی ناوچەکەوە.

ئەو کارە چ کاریگەریێکی لە سەر ئاسایشی ناوچەکە دەبێت؟

وەڵامی ئەو پرسیارە زیاتر پێوەندی بە وەڵامی دەوڵەتی ئێران و سوپای پاسدرانەوە هەیە. ئەگەر سوپا بوڵێنی خۆی لە نائەمنی بۆ سەربازانی ئەمریکی لە ناوچەکە کردەوەیی بکاتەوە، ئەگەری پێکدادانی ناوچەیی و سەروو ناوچەیی بە توندی زیاد دەبێتەوە.

هەر هێرشێک لە لایەن سوپاوە بۆ سەر هێزەکانی ئەمریکا گوشارێکی ناخۆش دەخاتە سەر واشنتۆن بۆ هێرشی بەرانبەر. ئەو باسە گرینگە بە ئاسانی دەتوانێت ببێتە هۆی پێکدادانێکی بەربڵاو.

ئایا ئەو هەوڵە لە یاسای بنەڕەتی ئەمریکادا هەیە؟

من لە دۆخی پێشوو ئاگادار نیم دۆخێک کە تێیدا لقێک لە هێزەی چەکداری وڵاتێک وەکوو ڕێکخراوێکی تیرۆریستی دیاری کرابێت. بەم حاڵەوە، ئەمریکا زیاتر سوپای پاسداران وەکوو گرووپێکی سەربازی دەبینێت کە ئامانجی هەناردە کردنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران بۆ ڕۆژهەڵاتی ناڤین و جیهانی ئیسلامە.

ئایا گەمارۆی زیاتر لە لایەن دەوڵەتی ترامپەوە دژی ئێران دەبینین؟

سیاسەتی پەمپئۆ/بۆڵتۆن لە پێوەندی لە گەڵ ئێرانە کە گوشار بۆ سەر ئێران بگەیێننە شوێنێک کە چی دیکە تاران نەتوانێت بوەستێتەوە و ناچار بێت مەرجەکانی ئەمریکا قبووڵ بکات. ل کۆتاییدا ئەمریکا هیوادارە کە گوشارەکان ببێتە هۆی ڕووخانی دەسەڵاتی ئێران لە ناوخۆوە.

کەواتە ئەوان تێدەکۆشن لە هەر کەرەسەیەک بۆ گوشار بۆ سەر ئێران کەڵک وەربگرن. کەواتە پێش بینیی ئەوەی کە ئەمریکا دەتوانێت بۆ گوشار بۆ سەر ئێران ئەنجامی بدات تا بەر بە هێرشی سەربازی بۆ سەر ئێران بگرێت دژوارە. ئەگەری هەیە گەمارۆی دەریایی؟ بەڵام ئەوە جووڵەیەکی شەڕاوییە و بە دڵنیاییەوە دەبێتە هۆی پیکدادانی چەکداری.

بە گشتی چڕ بوونەوەی ئاڵۆزی ئێستای نێوان ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و ئێران نیشانەی داهاتوویەکی باش نییە. بەرپرسانی تاران نابێت سەبر بکەن تا خولی سەرۆک کۆماری ترامپ کۆتایی پێبێت و لە ئاڵۆزییەکان کەم ببێتەوە، چونکوو ئەگەری هەیە دیسان هەڵببژێردرێتەوە.

News Code 25971

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 0 =