هەوڵی داعشییەکان بۆ چوونە ناو سامرا پووچەڵ کرایەوە

هێزە خۆبەخشەکانی عێراق ڕێگەیان نەدا گرووپێکی تیرۆریستی سەر بە داعش بێتە ناو سامرا و ژمارەیەکیان لێ کوشت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە فورات نیوز، سەرچاوەیەکی ئەمنی عێراقی وتی: هێزە خۆبەخشەکانی ئەم وڵاتە رۆژی پێنجەشەمە ئۆپراسیۆنێکی ئەمنییان لە شاری سامرا لە پارێزگای سەلاحەدین ئەنجام دا.

 لە راپۆرتی ئەو سەرچاوە ئەمنیانەدا هاتووە: داعس ویستوویەتی بگاتە ساری سامرا و ئاسایشی ئەو شارە تێکبدات هەر بۆیە هێزە خۆبەشە عێراقییەکان بۆسەیان بۆیان داخستووە وتێکیان شکاندووە.

ئەگەرچی بەرپرسانی باڵای عێراق لە شکست دانی داعش لەم وڵاتە هەواڵیان داوە بەڵام ئۆپراسیۆنی بەدواداچوون بۆ دەستگیر کردنی شانە نووستووەکانی ئەم گرووپە هێشتا بەردەوامە.

News Code 25970

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 15 =