پاکستان یارمەتی بۆ لافاو لێدراوەکانی ئێران دەنێرێت

ڕێکخراوەی نیشتمانیی بەڕێوەبەرایەتی قەیرانی پاکستان یارمەتی مرۆڤ دۆستانە بۆ لافاو لێدراوەکانی ئێران دەنێرێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر, لەسەر فەرمانی سەرۆک وەزیرانی پاکستان , عەمران خان, ڕێکخراوەی نیشتمانیی بەڕێوەبەرایەتی قەیرانی پاکستان وەجبەیەکی ۳۲ تۆنی یارمەتی مرۆڤدۆستانەی بۆ لافاو لێدراوەکانی ئێران نارد.

ئەم یارمەتیانە دوو کاروانە و بە پاپۆڕ دەگاتە ئێران و ۵۰۰ خێوەت , ۳۳۰۰ بەتانی و کەلو پەلی یارمەتی سەرەتاییە . یەکەم کاروانی ئەم وەجبە دوێنێ چوار شەمە گەیشتە ئەهواز.
بە هۆی هاتنی لافاو لە هەندێ شاری ئێران خساری قورسدلە ماڵ و حاڵی خەڵک و شوێنە گشتییەکان کەوتووە و هەزاران کەس ئاوارەن .

News Code 25966

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 1 =