تیرۆریست ناولێبردنی سوپا بەرژەوەندی ئەمریکا دەخاتە مەترسییەوە

دوابەدوای هەوڵی دوژمنانەی ئەمریکا لە تیرۆریست ناولێبردنی سوپای پاسداران، واشنتۆن پۆست مەترسییەکانی ئەو کارەی لێک داوەتەوە و بەوەی تەنانەت بۆ بەرژەوەندی ئەمریکا بە مەترسی وەسف کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، واشنتۆن پۆست لە وتارێکدا لە نووسینی دەیڤید ئیگناتیوس، گەمارۆ و تیرۆریست وەسف کردنی سوپای پاسداران نە تەنیا یارمەتی باشتر کردنی دۆخەکە نادات بەڵکوو تەنانەت بۆ خودی ئەمریکاش پاشهاتی نەرێنی بەدواوە دەبێت. ناوبراو لە سەر ئەو باوەڕەیە بە داخستنی ڕێگای دانوستان تەنیا کەسانێک کە سوود دەبەن قاچاخچییەکان دەبن و ئەوە خەڵکی ئێرانن کە قوربانی سەرەکی ئەو گەمارۆوانەن. ناوبراو ئەم دۆخەی بە ئەزموونی سەدام حسێن لە عێراق لە دەیەی ١٩٩٠ شوبهاندووە.

لە درێژەی وەرگێڕانەکەدا هاتووە:

کەمپەینی" گوشاری لانی زۆری" دەوڵەتی ترامپ دژی ئێران، ئەوەی کە گەمارۆوە ئابوورییەکان دژی ئێران خەریکی لاواز کردن یا لانیکەم لاواز کردنی سوپای پاسداران بێت پشت ڕاست ناکاتەوە. کێشەی لێرەیە کە لێکۆڵەرانی هەواڵگری ئەورووپی و ئەمریکی ئەو پێش بینییە بە وردی نازانن.

دوو فاقەیی گەمارۆی ئێران ئە هەفتەیە بە ڕاگەیاندنی مایک پەمپئۆ کە سوپای پاسدرانی وەکوو ڕێکخراوێکی تیرۆریستی دەرەکی ناساند تەند تر بووەوە.

مێژوو نیشانی داوە کە ئەو کارە ئاکامێکی نییە و بنکە گەمارۆ دراوەکان ڕێگایەکی تر بۆ دەرباز بوون لە ئەو گوشارانە دەدۆزنەوە و لە کۆتاییدا ئەوە خەڵکی ئێرانن کە دەبنە قوربانی گوشارەکان.

گوسارەکان خەریکی زیاد بوون بەڵام لە چ بواریکدا؟ وەکوو سیاسەتە دەرەکییەکانی تری دەوڵەتی ترامپ تێگەیشتن لە ئامانجی ستراتیژیکی ئەو کارە دژوارە. ترامۆ بە شێوەی تایبەت بە ڕێبەرە دەرەکییەکانی وتبوو کە دەویەوێت گوشار بخاتە سەر تاران تا دیسان بیهێنێتەوە سەر کورسی دانوستان و ڕێککەوتنێکی باشتر لەوەی کە باراک ئۆباما ئەنجامی دابوو، بکات. بەڵام جان بۆڵتۆن ڕاوێژکاری ئەمنیەتی نەتەوەیی ترامپ، لە جیاتی دانوستانی نوێ قسە لە سەر گۆڕانی دەسەڵاتی هێنابووە ئاراوە.

نزیک بە ٥٠٠٠ سەربازی ئەمریکی لە عێراقن کە هێزە سەربازییەکان پەروەردە دەکەن و هێزە میلیشیا شیعەکان کە ئێران پاڵپشتیان دەکات کۆنترۆڵ دەکات. ئەگەر ئێران بە دوای بەربەرەکانێ بێت ئەگەری هەیە ئەو هێزانە بکرێنە ئامانج.

News Code 25963

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 2 =