هەوڵی ئەمریکا دژی سوپای پاسداران تەمەنی ئیسرائیل کورت تر دەکاتەوە

ڕاوێژکاری باڵای ئایەتوڵڵا خامنەیی وتی: هەوڵی ئەمریکا دژی سوپای پاسداران تەمەنی ئیسرائیلییەکان کەم دەکاتەوە بەڵام هێزی نەتەوەیی ئێران زیاد دەکات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرلەشکەری سەید یەحیا سەفەوی ڕاوێژکاری ئایەتوڵڵا خامنەیی لە بیستەمین ساڵڕۆژی شەهید بوونی شەهید سێپەهبۆد سەیاد شیرازی و بەرز ڕاگرتنی یادی ١١٠ شەهیدی بەرجەستەی هێزە چەکدارەکان کە نیوەڕۆی چوارشەممە لە باخی مۆزەخانەی شۆڕشی ئیسلامی و بەرەڤانی پیرۆز بەڕێوە چوو، وتی: نیعمەتی هەبوونی ژنان و پیاوانی خاوەن ئەندێشە و ئەمەگدار لە گەڵ نیعمەتی ئیسلام و ویلایەت لە نیعمەتە گەورەکانی خودان کە بە ئێمەی داوە.

ناوبراو لە درێژەدا سەبارەت بە بەیانییەی کۆشکی سپی سەبارەت بە تیرۆریست ناولیبردنی سوپا وتی: بە ڕای من زایۆنییەکان، نتانیاهۆ و ئای پەک زیاترین کاریگەریان لە ئەو بڕیارە بوو، ترامۆپ دەیەویست خۆی خەرجی ئەوان بکات چونکوو شەش ملیۆن جوولەکە لە ئەمریکا هەن کە لە خولی داهاتوودا پێویستی بە دەنگیان هەیە.

سەردار سەفەوی بە وتنی ئەوەی کە ئیسرائیلییەکان و ئای پەک کاریگەریان لە سەر ترامپ هەبوو، زیادی کرد: جگە لە کۆشنێر کە ڕاوێژکاری ترامپە زیاتر لە دە کەسی دیکە لە دەوڵەتی ترامپ دان کە پاڵپشتی لە ئیسرائیل دەکەن، دڵنیاتان دەکەمەوە ناچار ببن لە ترسی کاردانەوەی ئێران ناوچەکە بەجێ بهێڵن.

ناوبراو درێژەی دا: بە ئەو بەیانییە تەمەنی زایۆنییەکان کەمتر دەبێتەوە بەڵام هێزی نەتەویی ئێران بەرز دەبێتەوە. ئەمریکییەکان لە سیاسەتی دەرەوەی خۆیان لە گەڵ شکست بەرەو ڕوو بوونەوە. ترامپ خراپترین سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە باری ژیری، سیاسی و ...ە. ناوبراو گەمژەیە و شوکر بۆ خودا کە دوژمنانی ئێمە گەمژەن.

سەرلەشکەر سەفەوی وتیشی: دوژمنی ئەمریکا لە گەڵ سوپا، نەتەوە و شۆڕشی ئیسلامی هۆی خەیر و بەرەکەتە.

News Code 25961

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 2 =