ئەمریکا خۆی دایکی تیرۆریزم و پاڵپشتی سەرەکی تیرۆریزمە

نووسینگەی سیاسی ئەنساروڵڵا لە کاردانەوە بە خستنی ناوی سوپای پاسدراوان لە لایەن ئەمریکاوە لە خشتەی گرووپە تیرۆریستییەکان ڕایگەیاند: ئەمریکا دایکی تیرۆریزم و پاڵپشتی سەرەکیی و هەناردەکاری بۆ هەموو وڵاتەکانە.

بە ڕاپۆرتی ئاژنسی هەواڵی مێهر لە المسیرە، نووسینگەی سیاسی ئەنساڕوڵڵای یەمەن لە کاردانەوە بە خستنی ناوی سوپای پاسدارانی ئێران لە لایەن ئەمریکاوە لە خشتەی گرووپە تیرۆریستییەکان ڕایگەیاند: ئەمریکا دایکی تیرۆریزم و پاڵپشتی سەرەکیی و هەناردەکەری بە هەموو وڵاتەکانە.

ئەنساروڵڵای یەمەن بە دەرکردنی بەیانییەیەک بڕیاری ئەمریکا بۆ دانانی سوپای پاسدارانی ئێران لە خشتەی گرووپە تیرۆریستییەکانی ئیدانە کرد و ئەوەی بڕیارێکی دوژمنانە کە لە بەرژەوەندی ئیسرائیلە، وەسف کرد.

نووسینگەی سیاسی ئەنساروڵڵای یەمەن لە بەیانییەی خۆیدا داوا لە هەموو نەتەوە ئازادەکانی جیهان دەکات کە لە گەڵ ئەو بڕیارە دوژمنانە دژایەتی بکەن و لە گەڵ هەموو گەڵاڵە و کارەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل دژایەتی بکەن.

News Code 25952

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 3 =