ئەمریکا بە هەڵوێستی دژ بە سوپای پاسداران شانسی گەڕانەوە بۆ بەرجامی لە دەست دا

"ڕیچارد نەفیو" لای وایە کە تۆمارکردنی ناوی سوپای پاسداران لە لیستی تیرۆریستی ئەمریکا لە پێناو لاواز کردنی دەرفەتی گەڕانەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکان بۆ سەر بەرجام لە داهاتوودا گیراوەتە بەر.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەشی نێودەولەتی- جەواد حەیران نیا و فاتمە محەمەدی: رۆژی شەممە رۆژنامەی ئەمریکیی واڵ ستریت ژۆڕناڵ لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند کە ئەمریکا هەنگاوە سەرەتاییەکانی بۆ تۆمار کردنی ناوی سوپای پاسداران لە لیستی ڕێکخراوگەلی تیرۆریستیی ئەو وڵاتە هەڵگرتووە.

بە مەودای دوو رۆژ دواتر واتە رۆژی دووشەممە، دۆناڵد ترامپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە تویتێکدا سوپای پاسدارنی شۆڕشی ئیسلامیی ڕێکخراوێکی تیرۆریست ڕاگەیاند و لە بەیاننامەیەکدا کە لە لایەن کۆشکی سپی‌یەوە بڵاو کراوە، وتی: من ئەوڕۆ بە شێوەی فەرمی ڕادەگەیێنم کە دەولەتی من دەیەوێ بە پێی بڕگەی ژمارە ٢١٩ از "یاسای کۆچبەری و هاووڵاتێتی"، سوپای پاسدارنی شۆڕشی ئیسلامی و لەوان سوپای قودس وەک ڕێکخراوێکی تیرۆریستیی دەرەکی ڕاگەیێنم.

پرسی بە تیرۆریست ناساندنی سوپا لە لایەن ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، یەکەمجار لە مانگی خەرمانانی ساڵ ١٣٩٦ی هەتاوی خرایە ڕوو و ئەوکات بە پەسندکرانی یاسایەکی دژە ئێرانی، ڕووسی و کۆریای باکووری ناسراو بە یاسای کاتسا، بێدەنگیان لێ هێنا.

لەوبارەوە هەواڵنێری ئاژانسی مێهر وتووێژێکی لە گەڵ "ڕیچارد نەفیو" ئەندامی تیمی دانوستانکاری ناڤۆکیی ئەمریکا و کارناسی پرسی گەمارۆکان و ئاسایشی نێودەولەتی و پێشگری لە پەرەسەندنی چەک و چۆڵ لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا و هاوکات توێژەری زانکۆی کۆلۆمبیای ئەمریکا ئەنجام داوە، کە لە خوارەوە دەیخوێننەوە:

* ئامانج لە تۆمارکرانی ناوی سوپای پاسداران لە لیستی گرووپگەلی تیرۆریستی چییە؟

ـ من لام وایە کە ئەو بڕیارە بۆ گوشارە خستنە سەر سوپای پاسداران و دەولەتی ئێران و هەروەها بە مەبەستی پەرەدان بە گوشارە ئابوورییەکان لە دژی ئێران گیراوەتە بەر. من دڵنیا نم لە ئەگەری جێبەجێ کرانی ئەو بڕیارە، بەلام لام وایە لانی کەم بە شێوەی ڕواڵەتی، ئەو بڕیارە، یەک ئامانج دەپێکێت. پێموایە ئەو بڕیارە لە پێناو لاواز کردنی دەرفەتی گەڕانەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکان بۆ سەر بەرجام لە داهاتوودا گیراوەتە بەر.

* ئەو هەنگاوە چ کاریگەرییەکی لە سەر ئاسایشی ناوچە دەبێت؟

ـ بە باوەڕی من گەورەترین کاریگەریی، مەترسی شیمانەیی تەشەنەسەندن و پێکدادانی هێزی سەربازیی ئەمریکا و هێزەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ناوچەیە. ئەگەر ئێرانییەکان و ئەمریکییەکان هێزی بەرامبەری یەکتری بە تیرۆریست بزانن، مومکینە بژێرە ئاشتی‌خوازی و دوورەپەرێزی لە شەڕ و قەیران کۆتایی پێ بێت.

* ئایا ئەو کارە لە گەڵ یاسای بنەڕەتیی ئەمریکا دەخوێنێتەوە؟

ـ بەڵی سەرۆک کۆمار بۆی هەیە بڕیارگەلی پەسندکراو و خاوەن گەڕەنتیی جێبەجێ‌کردن لەوبوارەدا بگرێتە بەر. هەندێک پرسیار لەوبارەیەوە لە ئارادایە، بۆ وێنە؛ ئایا سوپای پاسداران جۆرێک ڕێکخراوی تایبەتییە کە سەرۆک کۆمار دەتوانێ لە پێگەی دەسەڵاتی یاسایی بڕیاری لە سەر بدات؟ (وەک ئەوەی هەمبەر بە گرووپگەلێکی وەک ئەلقاعیدە کراوە). بەلام بە گشتی ئەو بڕیارە بە پێچەوانەی یاسای بنەڕەتیی ئەمریکا نییە.

* ئایا مومکینە شایەدی گەمارۆگەلێکی زیاتر لە لایەن دەوڵەتی ترامپەوە لە دژی ئێران بین؟

ـ مومکینە و تا ڕادەیەک بۆی هەیە. پرسیاری گرینگتر ئەوەیە کە ئایا لە درێژەدا شایەدی هەوڵی پریزیدێنت ترامپ لە بواری دیپلۆماسیی هەمبەر بە ئێران دەبین یان نا.

News Code 25950

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 10 =