هاووڵاتیانی ئێرانی خۆیان ببوێرن لە ئامادەبوون لە شوێنە قەرەباڵغەکانی تورکیا

باڵوێز و سەرکۆنسوڵگەریی ئێران لە تورکیا بە دەرکردنی ڕاگەیاندننامەیەک داوا لەو هاووڵاتییە ئێرانیانە کە بۆ ئەو وڵاتە سەفەریان کردووە، دەکەن کە خۆیان ببوێرن لە ئامادەبوون لە شوێنە پڕهاتووچۆ و قەرەباڵغەکان.

بە ڕاپۆرتی هەواڵنێری مێهر، باڵوێزی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ئەنقەرە و سەرکۆنسوڵگەریی وڵاتەکەمان لە ئەستەنبۆڵ، ترابۆزان و ئەرزەرۆم لە ڕاگەیاندننامەیەکدا وێرای پیرۆزبایی هاتنی ساڵی ۱۳۹۵ی هەتاوی و بەخێرهێنانی هاووڵاتیانی خۆشەویست و هاوخەمی دەربڕین لە گەڵ بنەماڵەی کوژراو و بریندارانی ئێرانی لە ڕووداوە دڵتەزێنەکانی شەقامی ئیستقلالی ئەستەنبۆڵ، داوایان کرد کە هاووڵاتیانی ئێرانی وێرای ڕەچاوکردنی یاسا و ڕیساکان و هۆشداریگەلی ئەمنیی بەرپرسانی وڵاتی تورکیا، خۆیان ببوێرن لە ئامادەبوون لە شوێنە پڕهاتووچۆ و قەرەباڵغەکانی تورکیا.

لە هێرشی دوو رۆژی ڕابردووی ئەستەنبۆڵ کە بوو بە هۆی کۆژرانی ٥ کەس، کەسێکی خۆکوژ کە دواتر شوناس و ئەندامێتیی لە داعشدا سەلمێندرا، خۆی لە ناوەراستی شەقامدا تەقاندەوە.

لەو ڕووداوە تیرۆریستییەدا هاووڵاتییەکی ئێرانی بە ناوی عەڵیڕەزا ڕەزمخاه، گیانی خۆی لە دەست دا و سێ هاووڵاتی دیکەی ئێرانیش بریندار بوون.

محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی وڵاتەکەمان کە دوو رۆژی ڕابردوو لە پێناو تاوتوێ کردنی ڕەوتی پەرەدان بە پەیوەندییە دوولایەنەکان لە گەڵ بەرپرسانی تورک، سەفەرێکی یەک رۆژەی خۆی بۆ تورکیا کردبوو لە ئەستەنبۆڵ لە پەیوەندییەکی تەلەفونی لە گەڵ بریندارانی ئێرانیی ئۆپراسیۆنە تیرۆریستییەکەی ئەو شارە، هەواڵپرسی حال و بارودۆخی تەندروستیان بوو و هیوای لەشساغیی دووبارەی بۆ خواستن.

هەروەها ئەحمەد داوود ئۆغڵۆ سەرۆک وەزیرانی تورکیاش بە دەرکردنی پەیامێک بۆ "ئیسحا‌ق جەهانگیری" جێگری یەکەمی سەرۆک کۆماری ئێران، کوژرانی هاووڵاتییەکی ئێرانی لە هێرشی تیرۆریستیی دوو رۆژ ڕابردووی تورکیای لەو و لە گەلی ئێران سەرەوخۆشی کرد.

News Code 2595

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 0 =