ئامانج لە بەتیرۆریست ناوبردنی سوپا چۆک دادان بە ئێرانە

پڕۆفیسۆر نادر ئینتسار وتی: ئەمریکا لە درێژەی هەوڵەکانی پێشووی بۆ تەسلیم کردنی ئێران و لەوان گەمارۆدان، ئێستا ڕووی لە پیلانی نوێی بە تیرۆریست‌ناسینی سوپای پاسدارن ناوە.

ئاژانسی هەواڵی مێهر – بەشی نێودەوڵەتی: ماوەیەک لەوە پێش ئەمریکا لە هەنگاوێکی دژبەرانە سوپای پاسدارنی شۆڕشی ئیسلامی لە لیستی تیرۆریستی ئەو وڵاتەدا تۆمار کرد. ئەوە یەکەم جارە لە مێژووی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکاندا کە دەوڵەتێک بە شێوەی یەک لایەنە باڵی سەربازیی وڵاتێکی دیکە بە ڕێکخراوێکی تیرۆریستی دەناسێنێت و ڕەنگە پاشهاتەکانی ئەو کارە لە ناوچە و پەیوەندییەکانی دوو وڵاتدا جێی قەرەبووکردنەوە نەبێت.

هەر لەو پەیوەندییەدا ئاژانسی هەواڵی مێهر وتووێژێکی لە گەڵ پڕۆفیسۆر نادر ئینتسار سەرۆکی کۆلێژی زانستە سیاسییەکانی زانکۆی ئالابامای ئەمریکا ئامادە کردووە کە لە خوارەوە دەیخوێننەوە:

* بە بڕوای ئێوە هۆکارەکانی تۆمار کردنی ناوی سوپای پاسدارنی ئیسلامی لە لیستی گرووپگەلی تیرۆریستیی دەرەکی لە لایەن واشنتۆنەوە چیە؟

ـ بۆ چەند مانگێک دەچێت کە نیۆکۆنسێرڤاتەکان و گۆڕینی سیاسەتی دەرەکی ترامپ

لایەنگری لەو سیاسەتە دەکەن. پێدەچێ ئەو لایەنانە و بە تایبەت جان بۆڵتۆن و مایک پەمپێئۆ لە ئەنجامدا ترامپ‌یان بەوە رازی کردنێت کە سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی وەک گرووپێکی تیرۆریستی بناسێنێت.

ئەوە یەکەم جارە لە مێژووی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکاندا کە دەوڵەتێک بە شێوەی یەک لایەنە باڵی سەربازیی وڵاتێکی دیکە بە ڕێکخراوێکی تیرۆریستی دەناسێنێت. سوپای پاسدارن پێشتریش گەمارۆی تەواوی ئەمریکای بە سەردا سەپابوو. ئامانجی سەرەکیی واشنتۆن لەو کارە ناچار کردنی ئێران بە تەسلیم بوونە.

* ئەو هەنگاوە چ کاریگەرییەکی لە سەر ئاسایشی ناوچە دەبێت؟

ـ لانی کەم ئەو کارە دەبێتە هۆی کێشە و ناکۆکی لە ناوچەدا. ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی ئێرانیش بە دەرکردنی بەیاننامەیەک سەبارەت بە تیرۆریست ناسینی ئەرکانی فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا (سێنت کام)، کاردانەوەی بەو بڕیارەی ئەمریکا نیشان داوە.

ئەگەر ئەو بەیاننامەیە سەر بگرێت، واتە ئەگەر وەک سیاسەتێکی فەرمی پێڕەو بکرێت، ئەوسا دۆخێکی درێژەدار و لە کۆنتڕۆڵ بەدەر بە سەر ناوچەدا زاڵ دەبێت. نیۆکۆنسێرڤاتەکان دەمێکە دەڵێن کە هەنگاوەکان لە دژی ئێران "پاشهاتی نییە" چونکە ئێران هەڵوێستی بەرامبەر بە ئەمریکا ناگرێتە بەر. بۆ وێنە سەرەڕای ئەوەی ئێران لە دژی کشانەوەی یەک لایەنەی ئەمریکا لە بەرجام بەیاننامەی دەرکرد و سەبارەت بە پابەندنەبوونی واشنتۆن بە بەڵێنەکانی هەڕەشەی کرد، بەڵام نەیتوانی کارێک ئەنجام بدات و هیچی نەکرد.

* ئایا ئەو کارە لە گەڵ یاسای بنەڕەتیی ئەمریکا دەخوێنێتەوە؟

ـ بڕیارگەلێکی وەک تۆمارکردنی ناوی گرووپێک لە لیستی تیرۆریستیدا دەروەستی بە بڕیاری سەرۆک کۆماری ئەمریکاوە هەیە و یاسای ئەمریکا ئەو مۆڵەتە بە سەرۆک کۆمار دەدات.

* ئایا مومکینە شایەدی گەمارۆگەلێکی زیاتر لە لایەن دەوڵەتی ترامپەوە لە دژی ئێران بین؟

ـ بەڵی، هەڵبەت بە بێ سەرگرتنی بڕیاری بە تیرۆریست ناسینی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی لە لایەن ئەمریکاشەوە، گەمارۆکان تاقە باڵی گوشارێکن کە دەتوانێ ئاژاوە و بشێوی ناوخۆیی و گۆڕانی نیزامی لە ئێراندا بە دواوە بێت. بەڵام هەڵوێستێکی نوێ کە لە دژی سوپای پاسداران گیراوەتە بەر، داسەپانی گەمارۆگەلی نوێ لە دژی ئێران پاساو دەدات و وەک هێڵیکی سوور لە دژی بەرژەوەندییەکانی ئێران کاری پێ دەکرێت.

News Code 25948

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 2 =