بنکەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە تیرۆریستی و سەربازەکانی تیرۆریستن

جێگری سیاسی وەزیری دەرەوە وتی: لەمەوبەدوا ئەمریکییەکان لە بنکەکانیان لە ناوچەکە سەربازی ئەمریکی نین و لە ڕوانگەی ئێموە ئەو بنکەگەلە، تیرۆسیتی و هێزەکانی جێگیر لەوێ تیرۆریست دەناسرێن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە دەنگ و ڕەنگ، سەید عەباس عێراقچی جێگری سیاسی وەزیری دەرەوەی ئێران دووشەممە شەو لە بەرنامەی گفتوگۆی تایبەتی کەناڵی دووی ڕەنگ لە کاردانەوە بە هەوڵی دەوڵەتی ترامپ لە خستنی ناوی سوپا لە خشتەی گرووپە تیرۆریستییەکانی دەرەوەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، ئەو بڕیارەی هەڵەیەکی ستراتیژیک ناولێبرد کە بە پێی ئەوە ئەمریکا یەکێک لە هێڵە سوورە بنەڕەتییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانی تێپەڕاندووە.

عێراقچی زیادی کرد: ئەو بڕیارەی ئەمریکا گۆڕانکارییەکی جیدی لە نێوان ئێران و ئەمریکایە کە لە گەڵ وەڵامی ڕوون و پتەو بەرەوڕوو دەبێتەوە.

ناوبراو بە ئاماژە بە هەوڵی خێرای وەزارەتی دەرەوە و ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی و وەڵامی لەباریان بۆ هەوڵی دوایی ئەمریکا وتی: هەوڵی وەزارەتی دەرەوە لە بەڕێوە بردنی کاری مەجلیس و پەسەند کراوی گەلاوێژی ٩٦ نوێنەران بۆ خستنی ناوی سەربازانی ئەمریکی پاڵپشتی تیرۆریستەکان لە خشتەی گرووپە تیرۆریستییەکان لە لایەن ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەییەوەیە.

عێراقچی زیادی کرد: وەزارەتی دەرەوە لە بەڕێوە بردنی ئەو ئەرکە پیشنیاری دایە ئەنجومنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی کە فەرماندەیی سنتکام(هێزە سەربازییەکانی ئەمریکا لە ناوچەی ڕۆژاوای ئاسیا) و هێزەکانیان بە هۆی جەنایەتاکیان لە ناوچەکە و پاڵپشتی لە تیرۆریستەکان و هەروەها ئەنجامی جەنایەتی شەڕ بخاتە خشتەی تیرۆریستەکانەوە.

ناوبراو زیادی کرد: بڕیاری ئەم دواییەی ئەمریکا دەتوانێت پاشهاتی زۆری بە دواوە بێت و لەمەوبەدوا ئەمریکییەکان لە بنەکانیان لە ناوچەکە سەربازی ئەمریکی نین و لە ڕوانگەی ئێمەوە ئەو بنکانە، بنکەگەلێکی تیرۆریستی و هێزەکانیان لە ئەوێ تیرۆریست دەناسرێن.

عێراقچی وتی: لەمەوبەدوا جۆری بەرەوڕوو بوونەوەی ئێمە لە گەڵ ئەو هێزانە وەکوو خۆیان دەبێت و دۆخێکی نوێمان دەبێت.

News Code 25943

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 1 =