بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ژمارێک لە نوێنەرانی مەجلیسی شۆڕای ئیسلامی پلانی سێ ئیمێرجێنسییی ڕاگەیاندنی تیرۆریستی بوونی سوپای ئەمریکایان واژۆ کرد.
لە ڕوون کردنەوەی پاساوکاریی پلانەکەدا هاتووە: بە ئاوردانەوە لە پرسی تیرۆریزتی بوونی ڕژیمی ئەمریکا بە تایبەت ئەو بەشە لە هێزە سەربازی و ئەمنی و فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا کە لە چارەکە سەدەی ئەم دواییەدا بە هاتنیان بۆ رۆژئاوای ئاسیا وێرای ئەنجام دانی هەڵمەتی تیرۆریستی لە عێراق، ئەفغانستان، سووریا و ئێران و پاڵپشتیی ئاشکرایان لە پڕۆژەگەلی تیرۆریستی، پلانی سێ ئیمێرجێنسی ئاراستەی مەجلیس دەکرێت.
کۆی دەقی ئەو پلانە بە گوێرەی خوارەوەیە:
کۆماری ئیسلامی ئێران، ڕژیمی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بە دەوڵەتی پاڵپشتی تیرۆریزم و فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا ناسراو بە "سێنت کام" و هەموو هێزەکانی سەر بەو فەرماندەییە، بە گرووپی تیرۆریستی دەزانێ و ئەو مافە بە هێزی چەکداریی هەموو وڵاتانی جیهان بە تایبەت سوپاگەلی ئازادیخواز و جیهادی دەدات کە بۆ بەرەنگاربوونەوەی هێزەکانی سەربازی و ئەمنیی ئەمریکا لە ناوچەی رۆژئاوای ئاسیادا هەوڵی بەرامبەر بدەن و لە ئەگەری دەستگیرکردنیان بۆ دادگەیی ڕادەستی کۆماری ئیسلامی ئێران بکرێن.
هەروەها هەموو بنکە و داراییەکانی ویلایەتی یەکگرتووی ئەمریکا و هاوپەیمانانی لە ناوچەی رۆژئاوای ئاسیا حەسانەیان بۆ نییە و زەوت کردن و داگیرکردنیان مافی ڕەوای وڵاتانی ناوچەیە.
بۆچوونی ئێوە