پاگەندە بێ بنەماکانی برایان هۆک دژی سوپای پاسداران

نوێنەری تایبەتی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە کاروباری ئێران لە سەر هەوڵی دوژمنانە و بێ بنەما دژی سوپای پاسداران پاگەندەی کرد.

بە راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ڕۆیتێرز، برایان هۆک نوێنەری تایبەتی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە کاروباری ئێران ماوەیەکی کورت پاش خستنی ناوی سوپای پاسدرانی ئێران لە خشتەی گرووپە تیرۆریستییەکانی ئەمریکا لە کۆنفڕانسی ڕۆژنامەڤانی پاگەندە دوژمنانەکانی دژی سوپای پاسداران دووپات کردەوە.

بە پاگەندەی هۆک، سیاسەتی ئێستای ئێران سیاسەتێکی مەترسیدار بۆ خەڵکی ئێران و وڵاتانی تری ناوچەکەیە.

ترامپ لە بەیانییەیەکدا کە بە بۆنەی هەوڵ ئەمریکا لە تیرۆریست ناساندنی سوپای پاسداران وتی: ئەمڕۆکە من بە فەرمی بەرنامەی دەوڵەتەکەم بۆ ناساندنی سوپای پاسدرانی شۆڕشی ئیسلامی لەوانە هێزە قودسی ئەو دامەزراوە لە ژێر بەشی ٢١٩ ی یاسای کۆچبەری و ئاسایش، وەکوو رێکخراوەیەکی تیرۆریستی دەرەکی (FTO)رادەگەیێنم.

News Code 25939

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 2 =