ئێران دەستی لە ڕژانی خوێنی سەدان هاووڵاتی ئەمریکی بووە

سێناتۆرێکی کۆماری خوازی ئەمریکا لە لێدوانێکدا پاگەندەی کرد کە ئێران لە ڕژانی خوێنی سەدان ئەمریکیدا ڕۆڵی هەبووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، تام کاتێن، سێناتۆری کۆماری خوازی سێنای ئەمریکا لە هەژامری توییتەری خۆی پاگەندەی کرد: هەر کەسێک کە لە عێراق خزمەتی کردووە ، باش ئاگادارە کە ئێران لە ڕژانی خوێنی سەدان ئەمریکی ڕۆڵی هەبووە.

سێناتۆری کۆماری خوازی ئارکانزاس لە درێژەی پاگەندە بێ بنەماکانی خۆی زیادی کرد: ڕووبەڕوو بوونەوە لە گەڵ ئێران بە هۆی کوشتنی هێزە ئەمریکییەکان، ئەبێ درێژەی هەبێت.

هەفتەی ڕابردوو برایان هۆک، نوێنەری تایبەتی ئێران لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەڤانی پاگەندەی کردبوو کە ئێران بەرپرسی کوژرانی لانیکەم ٦٠٨ ئەندامی سوپای ئەمریکا بووە.

بە وتەی هۆک ئەو ئامارە کە لە ڕاپۆرتە نهێنییەکانی سوپای ئەمریکا هاتووەتە دەرەوە، بەرانبەرە لە گەڵ سەدا هەڤدەی تەواوی کوژراوانی هیزەکانی ئەمریکا لە عێراق لە نێوان ساڵەکانی ٢٠٠٣ بۆ ٢٠١١.

News Code 25937

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 6 =