کاردانەوەی توندی دیمەشق بە بڕیاری ئەمریکا لە دژی سوپای پاسداران

وەزارەتی دەرەوەی سووریا بە توندی بڕیاری دەوڵەتی ئەمریکا لە دژی سوپای پاسدارنی ئێرانی ئیدانە کرد و ئەو بڕیارەی خزمەت بە ڕژیمی زایۆنی وەسف کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە سانا، دیمەشق بە توندی بڕیاری دژبەرانەی دەوڵەتی ئەمریکا لە دژی سوپای پاسدارانی ئێرانی ئیدانە کرد و ئەو بڕیارەی دەستدرێژیی ئاشکرا بە سەروەرئئ کۆماری ئیسلامی ئێران زانی.

سەرچاوەیەکی فەرمی لە وەزارەتی دەرەوەی سووریا ڕایگەیاند: بڕیاری نابەرپرسانەی دەوڵەتی ئەمریکا لە پێناو شەڕی نائاشکرای ئەمریکا لە دژی ئێران و لە خزمەتی ڕژیمی داگیرکەری ئیسرائیل و پلانی داگیرکاریی رۆژئاوایی لە هەیمەنەی ناوچەکەیە و دەوڵەتی ئێستای ئەمریکا وەک دەوڵەتێکی تەواو زایۆنی لە مێژووی ئەمریکا نمایش دەدات. ئەو بڕیارەی ئەمریکا، میدالیای شانازی و دان پێدانان بە ڕۆڵی گرینگی سوپای پاسدارنی ئێران لە بەرگری کردن لە سەروەریی کۆماری ئیسلامی ئێران و بڕیاری نەتەوەیی سەربەخۆ و ڕۆڵی گرینگی لە بەرەی بەرخۆدان و بەرگرییە.

News Code 25929

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 6 =