ئێران سەربازانی ئەمریکایی لە ڕۆژاوای ئاسیای بە تیرۆریست ڕاگەیاند

ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران لە کاردانەوە بە هەنگاوی بێ عەقڵانەی ئەمریکا, ڕژیمی ئەمریکای بە دەوڵەتی پشتیوانی تیرۆریزم و فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکای بە گرووپی تیرۆریستی ڕاگەیاند

 بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر, ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی کۆماری ئیسلامی ئێران وێڕای ئیدانەکردنی کارە نایاسایی و مەترسیدارەکەی ئەمریکا بۆ دانانی سوپای پاسداران لە خشتەی ڕێکخراوە تیرۆریستییە بیانییەکان , هەنگاوی بەرانبەری هەڵگرت و فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا ناسراو بە سەنتکامی بە گرووپی تیرۆریستی ناساند.
لەو بەیاننامەیەدا هاتووە: بە تیرۆریست ناوبردنی سوپا کارێکی مەترسیدارە بۆ ئاشتی و ئاسایشی ناوچەیی و نێودەوڵەتی و پێشێل کردنی ئاشکرای پێودانە نێودەوڵەتییەکان و جاڕنامەی نەتەوەیەکگرتووەکانە.

ئاماژەش دراوە؛ بە پێچەوانەی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی لە ناوچەکە کە لایەنگر و پاڵپشتی تیرۆریزمن لە ڕۆژاوای ئاسیا، سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران هەمیشە لە هێڵی پێشەوەی بەرەنگاریی لەگەڵ تیرۆریزم و توندڕەوی لە ناوچەکە بووە و ڕۆڵی ئەم هێزە فیداکار و شۆڕشگێرە لە بەرەنگاریی لەگەڵ ئەلقاعیدە، داعش، ئەلنوسرە و دیکەی گرووپە تیرۆریستییەکان لە ناوچەکە جێگای ڕێزە.

لە کۆتایشدا هاتووە: ڕژێمی ئەمریکا دەبێ هەموو بەرپرسیارێتییە مەترسیدارەکانی ئەم سەربزێویەی لە ئەستۆ بگرێت.

News Code 25927

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 5 =