بە راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەمین مورادی سەرۆکی حەوزەی هونەریی کوردستان لەوبارەوە ڕایگەیاند: ئۆرکێستر فیلارمۆنیکی کوردستان وەک یەکێک لە لێهاتووترین گرووپگەلی ئۆرکێستراڵی وڵات، لە پێناو یارمەتی گەیاندن بە لێقەوماوان و بەرکەوتووانی لافاوەکەی رۆژانی ڕابردوو لە پارێزگاکانی گوڵستان، لورستان و خوزستان، بە زوویی و هاوکات لە گەڵ حەوتەی هونەریی شۆڕسی ئیسلامی، بە هاوکاریی حەوزەی هونەری کوردستان کۆنسێرتێک لە هۆڵی پەردیسی سینەما بەهمەنی شاری سنە بەڕیوە دەبات.
ڕاشیگەیاند: ئۆرکیستر فیلارمۆنیکی کوردستان لەو کۆنسێرتەدا بە رێبەریی مامۆستا مەهدی ئەحمەدی و گۆرانیبێژیی عادڵ نادری و داریووش گوودەرزی دوایین داڕشتەگەلی مۆسیقایی ئاراستە دەکات.
مورادی لە کۆتاییدا هیوای خواست خەڵکی کوردستان و خێرخوازان بە بەشداری و پێشوازیی بێ وێنەیان لەم هەنگاوە مرۆییەدا، دەستی باڵایان هەبێ لە کۆکردنەوەی یارمەتییەکی زیاتر بۆ لافاولێدراوان بە تایبەت خەڵکی لێقەوماوی پارێزگاکانی لورستان و خوزستان.
بۆچوونی ئێوە