سعوودیە زۆر درەنگ هاتەوە بۆ لای بەغدا/ئێران لەمێژە باوشی بۆ عێراق کردووەتەوە

وەزیری دەرەوەی پێشووتری عێراق بە ئاماژە بە سەفەری بەرپرسانی سعوودی بۆ بەغدا وتی: سعوودییەکان زۆر درەنگ هاتن بەرەو لای بەغدا، چەندین ساڵ پاش ئێران.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە العالم، هۆشیار زیباری وەزیری دەرەوەی پێشووتری عێراق بە ئاماژە بە سەفەرکانی ئەم دواییەی بەرپرسانی عەرەبستانی و ئێرانی بۆ بەغدا لە هەژماری توییتەری خۆیدا نووسی: سەفەری ئەم دواییەی لێژنەی وەزیرانی باڵای سعوودی بۆ بەغدا پێشوازی لێوە کرا بەڵام بۆ دروستکردنی یەکسانی لە نێوان پێوەندی بەغدا و تاران و ڕیاز زۆر درەنگە. دزەی ئێران لە عێراق چەند ساڵ پێشتر لە سعوودییەکان ئەنجام بووە، ئەوان زۆر درەنگ بەغدایان لە باوەش گرت.

ئاماژەی زێباری بۆ سەفەری لێژنەی گەورەی ئابووری عەرەبستان بۆ بەغدا لە ڕۆژی ١٤ خاکەلێوەیە.

ئەمە لە حاڵێکدایە کە عەرەبستانی سعوودی چەندین ساڵ پێوەندی خۆیی لە گەڵ عێراق بچڕیبوو و لە ساڵی ٢٠١٥ دیسان باڵوێزخانەی خۆیی لە بەغدا کردەوە.

News Code 25912

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 1 =