کاردانەوەی دیمەشق بە هەڕەشەکانی ئەمریکا، بەریتانیا و فەڕەنسا

وەزارەتی دەرەوەی سووریا کاردانەوەی نیشان دا بە هەڕەشە و پاگەندەکانی ئەمریکا، بەریتانیا و فەڕەنسا سەبارەت بە ئەگەری هێرشی کیمیایی دیمەشق بۆ سەر نەیارانی.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێرانەوە لە هەواڵدەریی فەرمی سووریا (سانا)، سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دەرەوەی سووریا لە کاردانەوە بە پاگەندەی سێ قۆڵیی ئەمریکا، بەریتانیا و فەڕەنسا سەبارەت بە ئەگەری هێرشی کیمیایی دیمەشق بۆ سەر نەیارانی و بەرەوڕووبوونەوەی لە گەڵ هەڕەشەی توندی ئەو سێ وڵاتە، ڕایگەیاند: سووریا بۆ جارێکی دیکە دەستدرێژی و هەڕەشەگەلی ئەمریکا، بەریتانیا و فەڕەنسا و هەروەها سیاسەتەکانیان بۆ لە ناوبردنی ئامانجگەلێک کە ڕێکخراوی قەدەغەی چەکی کیمیایی بۆی دیاری کردووە، ئیدانە دەکەین.

ناوبراو بە ئاماژە بەوەی کە ئەو وڵاتانە بە خستنەڕووی پاگەندەی پڕوپووچ بە دوای بەهرە وەرگرتن لە ڕێکخراوی قەدەغەی چەکی کیمیایین، ڕاشیگەیاند: وەزیرانی دەرەوەی ئەمریکا، بەریتانیا و فەڕەنسا درێژە بە بانگەشەی پووچ و سیاسەتگەلی شکست هێناویانن، تا گومانەکان سەبارەت بە پاڵپشتیان لە تیرۆریزم بە لارێدا ببەن.

ئەو سەرچاوەیە لە درێژەدا وتی: چەک و داراییگەلێک کە ئەو وڵاتانە بە گرووپگەلی تیرۆریستی و لەوان "کڵاو سپییەکان" کە باڵی جەنایەتکاری گرووپی تیرۆریستیی بەرەی نوسرەیە، داوە گەورەترین بەڵگەیە بۆ درۆیین بوونی هەڵوێستەکانیان.

شایانی باسە، وەزیرانی دەرەوەی ئەمریکا، بەریتانیا و فەڕەنسا لەم دواییەدا بە دەرکردنی ڕاگەیێندراوێکی هاوبەش ئیدعایان کرد: مێژوو ناتوانێت کەڵک وەرگرتنی بەردەوامی دەسەڵاتی سووریا لە چەکی کیمیایی لە دژی گەلەکەی خۆی لە بیر بباتەوە و ئەمریکا، فەڕەنسا و بەریتانیا بە توندی وەڵامی هەر جۆرە کەڵک وەرگرتنێک لە چەکی کیمیایی دەدەنەوە.

News Code 25905

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 0 =