نامانەوێ هیچ قازانجێک بە ئێران بگات

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بە ناساندنی ئێران وەک سەرەکی‌ترین هەڕەشەی رۆژهەڵاتی ناڤین، ئیدعای کرد: لۆمەکردنی ڕیاز لە بابەتی هەنگاوگەلی دژە مرۆیی وەک کوشتنی خاشقچی و دەستدرێژی بۆ سەر یەمەن، بە قازانجی ئێران دەبێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مایک پەمپێئۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دەڵێت کۆماری ئیسلامی ئێران هەڕەشەی ڕاستەقینە لە ئاستی ناوچەیە و ئامانجی واشنتۆنیش پێشگری لە قازانج بردنەوەی ئەوانە.

ناوبراو ئەو ئیدعایەی لە وەڵامی پرسیاری پێشکەشکاری کەناڵی فاکس نیووز و بۆ پاساودانی سیاسەتی دووبەرەکیی ئەمریکا هەمبەر بە عەرەبستانی سعوودی دەربڕی.

شایانی باسە، بە ئاوردانەوە لەوەی کە فاکس نیووز میدیای پەسندکراوی دۆناڵد ترامپە، پێشکەشکاری ئەو کەناڵە هەوڵی دەدا بۆ پاساودانی سیاسەتگەلی ئەو، کاردانەوەی کۆنگریسی هەمبەر بە کوشتنی جەماڵ خاشقجی رۆژنامەنووس و ڕەخنەگری سعوودی و داخوازی بۆ وەستاندنی پاڵپشتییەکان لە دەستدرێژیی سەربازی ڕیاز بۆ سەر یەمەن بباتە ژێر پرسیار.

بە گوێرەی پێشکەشکاری فاکس نیووز، کۆنگریسی بە ئاراستەکردنی ئەو داخوازیانە، یەمەن ڕادەستی ئێران دەکات و ئەو ئیدعایە بە کەیفی پەمپێئۆ بوو و هەر بۆیە لە وەڵامی پێشکەشکارەکە وتی: ئەوە هەمان شتە کە دەوڵەتی ترامپ بەردەوام جەختی لێ دەکات. نامانەوێ کارێک بکەین ئێران قازانج‌مەند بێت.

ناوبراو بۆ پاساودانی لێدوانە دووپاڵوەکانی وتیشی: بە داخەوە ڕەنگە کۆنگرە پێی وابووبێت کە ئێمە سەبارەت بە خاشقجی هەنگاوی پێویستمان هەڵنەگرتبێت، ئەوە لە کاتێکدایە کە لام وایە کاری گەورەمان لەوبارەیەوە کردووە و ئامادەی ئەنجامدانی هەنگاوی زۆر لەوە بەرزتریشین.

News Code 25904

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 1 =