دووهەم وەجبەی یارمەتییەکانی کوەیت بۆ لافاو لێدراوەکان گەیشتە ئێران

باڵوێزخانەی کوەیت لە تاران بە دەرکردنی بەیانییەیەک لە ناردنی دووهەم وەجبەی یارمەتییە مرۆڤدۆستانەکانی ئەو وڵاتە بۆ لافاولێدراوەکانی ئێران هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، باڵوێزخانەی کوەیت لە تاران بە دەرکردنی بەیانییەیەک لە ناردنی دووهەم وەجبەی یارمەتییە مرۆڤدۆستانەکانی ئەو وڵاتە بە لافاولێدراوەکانی ئێران هەواڵی دا.

لە ئەو بەیانییەدا هاتووە: پاش پێکهێنانی پرسی ئاسمانی فریاکەوتن و ناردنی یارمەتی مرۆڤدۆستانە لە لایەن دەوڵەتی کوەیتەوە ئەمڕۆ یەکشەممە دووهەم فڕۆکەی کوەیتی یارمەتییەکانی ئەم وڵاتە بە کێشی ٤٠ تۆن کە بریتین لە مادەی خۆراکی لە ئێران نیشتەوە.

باڵوێزخانەی کوەیت لە بەیانییەی خۆیدا زیای کردووە: هەروەها مانگی سووری کوەیت ئەمڕۆ بەڵێنی ڕادەست کردنی کاڵاکانی خوارەوە بە مانگی سووری ئێران لە ژێر ناوی یەکەم وەجبەی یارمەتیەکانی١٢ مەتری دا؛

١.هەزار خێوەت

٢. ٢٠٠٠ سەوەتە مادەی خۆراکی یەک مانگ بۆ هەر بنەماڵەیەک

٣. ٢٠٠٠ بەتانی

٤. ١٠٠ دەزگا پۆمپاژی ئاو

News Code 25902

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 9 =