سەقامگیریی عێراق لە سێبەری پاڵپشتییەکانی ئێران مسۆگەر بووە

سەرۆک وەزیرانی عێراق بە ئاماژە بەوەی کە ئەوڕۆ شایەدی سەقامگیری و ئاسایشی عێراقین، وتی: سەقامگیری و ئاسایشمان لە سای پاڵپشتییەکانی ئێرانە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عادڵ عەبدولمەهدی لە پرێس کونفڕانسی هاوبەشی لە گەڵ حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێران بە ئاماژە بە دۆستایەتی دێرین و مێژوویی دوو وڵات و پێشینەی فەرهەنگیان، ڕایگەیاند: ئێمە لە عێراقدا ڕێککەوتنێکی زۆرمان لە گەڵ سەرۆک کۆماری ئێران مسۆگەر کرد وهەروەها سەبارەت بە پرسەکانی قودس، بەرزاییەکانی گوڵان، ناوچە، هاوکاریگەلی ئابووری، بازرگانی و پەیوەندییەکانی نێوان ئێران و عێراق گفتوگۆمان کرد و هەر دوو ڕای هاوبەش و نزیکمان پێکەوە هەیە.

عەبدولمەهدی بە ئاماژە بەوەی کە ڕای هاوبەشی دوو وڵات لە تەواو ئەو پرسانەدا بەرەو داهاتوویەکی باشتر بۆ گەلانی دوو وڵات و ناوچەمان دەبات، ڕاشیگەیاند: هەوڵ دەدەین پەیوەندیی نێوان ئێران و عێراق زیاتر لە جاران پەرە بستێنێت و هاوکات هەوڵ دەدەین پەیوەندیی نێوانمان ببێتە نمانەیەک بۆ پەیوەندیی پێشکەوتوو لە گەڵ وڵاتانی دیکە.

ناوبراو هەروەها سەرەوخۆشیی خۆی بۆ ڕووداوە سروشتییەکانی ئەم دواییەی ئێران ئاراستەی سەرۆک کۆمار کرد و ویشکەساڵی و لافاوی بە بەڵایەکی هاوبەش بۆ دوو وڵات زانی و لەوبارەیەوە جەختی لە زەروورەتی پلان داڕشتن بۆ بەهرەمەند بە نیعمەتەکانی خودایی کرد.

سەرۆک وەزیرانی عێراق لە درێژەدا ڕووانییە پرسی تیرۆریزم و وتی: سەرکەوتنی زۆرمان لە بواری بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم مسۆگەر کردووە و ئەوڕۆ شایەدی ئاسایش و سەقامگیرییەکی گونجاو لە عێراقداین و ئەم گۆڕانکارییە هەم بۆ خەڵکی عێراق بە سوودە و هەمیش لە بەرژەوەندیی گەلانی دیکەی ناوچەیە و ئەم قۆناغەی ئێستامان لە سای پاڵپشتییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە هەیە.

جەختیشی کرد: عێراق نایەوێ تەنیا بە دەسکەوتەکانی ئێستای قەناعەت بێنێت، بەڵکوو دەمانەوێ پەیوەندییەکانمان لە گەڵ تەواو وڵاتانی ناوچە تۆکمەتر بکەین و هەوڵ دەدەین ناوچەیەکی سەقامگیر و پڕ ئاسایشمان هەبی بە تایبەت لە پرسی یەمەندا خوازیاری کۆتایی شەڕ و هەنگاونان بەرەو ئاشتی و ئاوەدان کردنەوەی ئەو وڵاتەین و باوەڕمان وایە کە تاقە رێگەی دەرچوونی ئەو وڵاتە لە قەیران، رێگەچارەی سیاسییە.

عەبدولمەهدی لە کۆتاییشدا بەڵێنی بە سەرۆک کۆماری ئێران دا کە تەواو هەوڵی خۆیان بۆ پێشگری لە هەڕەشەکان لە ناوچە سنوورییەکانی عێراق بۆ سەر ئێران بخەنە گەڕ و وتیشی: دەستووری عێراق بە تەواو مانا قەدەغەی کردووە کە لە خاکی وڵاتەکەی بۆ دژایەتیی وڵاتانی دیکە کەڵک وەرگیرێت.

News Code 25899

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 4 =