کارێک بکەن خێرا سەربازانی ئەمریکایی لە عێراق بکشێنەوە

ڕێبەڕی باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە دیدار لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق جەختیان کرد: دەوڵەتی عێراق کارێک بکات کە بە زووترین کات سەربازانی ئەمریکا خاکی وڵاتەکەیان چۆڵ بکەن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر, ئێوارەی ئەمڕۆ شەمە ۱۷ی خاکەلێوە عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیری عێراق لە میانەی سەفەرەکەی بۆ ئێران, چووه دیداری ئایەتوڵا خامنەیی ڕێبەری باڵای ئێران.

لەم دیدارەدا ڕێبەری بە ئاماژە بە تێکەڵاوی عەقیدەیی, فەرهەنگی و مێژوویی گەلانی ئێران و عێراق ڕایانگەیاند: پەیوەندی ئێران و عێراق زۆر تۆکمەیە و دەوڵەت و گەلی ئێران پێشکەوتن و سەربەرزی عێراق لە بەرژەوەندی خۆیان دەزانن بەڵام ئەمریکاییەکان دیمۆکراسی و کۆمەڵەی چالاکانی سیاسی ئێستای عێراق بە زەرەری خۆیان دەزانن هەر بۆیە دەوڵەتی عێراق دەبێ کارێک بکا کە سەربازانی ئەمریکایی بەزووترین کات خاکی عێراق چۆڵ بکەن. 

ڕێبەری باڵای ئێران بە ڕێزگرتن لە هەڵوێستی زیرەکانە و ژیرانهی عادل عەبدولمەهدی لەمەڕ پرسەکانی عێراق و ناوچەکە ئاماژەیان بە دەفرایەتی مرۆڤی ئەم وڵاتە دا و وتیان: دەفرایەتی زۆر گرینگی عێراق گەنجانی ئەم وڵاتەیە کە لە پرسی بەرەنگاریی داعشدا بە باشی خۆیان نیشان دا و ئەو کارە ناوازە خولقا.

ئایەتوڵا خامنەیی ڕاشیانگەیاند: ئەمریکاییەکان هەر لە سەرەتاوە کە هاتنە عێراق زۆرێک لە بلیمەتەکانی ئەم وڵاتەیان کوشت چونکوو ئەوان لە گرینگی ئەم سەرەوەتە گرینگە تێگەیشتبوون.

ئایەتوڵا خامنەیی سەبارەت بە هەڵوێستی عەرەبستان لەبارەی عێراق وتیان: سعوودیەکان لەو کاتەدا کە داعش مووسڵی داگیرکرد پارە و جیهازاتیان بۆ داعش دەنارد ئێستا کە داعش دابەزیوا, پاگەندەی دۆسایەتی دەکەن.

ڕێبەری بە ئاماژە بە وتەکانی سەرۆک وەزیرانی عێراق لەبارەی بوونی پاشماوەکانی داعش لە عێراق ڕایانگەیاند: دەبێ تەواو وریا بن چونکوک ئەوان ئەگەر هەست بە لاوازی دەوڵەت و گەلی عێراق بکەن جارێکی تر جەنایەتەکانیان دەستپێدەکەنەوە.

News Code 25893

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 8 =