ئەمریکای نیوەی دیپلۆماتەکانی لە عێراق و ئەفغانستان دەکێشنێتەوە

دەوڵەتی ترامپ بڕیارە تا ساڵی ٢٠٢٠ نیوەی دیپلۆماتەکانی خۆی لە عێراق و ئەفغانستان بباتە دەرێ، بۆ ئەوەی هەلی ڕکابەری لە گەڵ چین و ڕووسیای لە شوێنەکانی دیکەی جیهاندا بۆ بڕەخسێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، فاریەن پالیسی بە گێڕانەوە لە سەرچاوەیەکی ئاگادار لە بڕیاری وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بۆ کەمکردنەوەی نیوەی دیپلۆماتە ڕەوانە کراوەکانی بۆ کابۆل تا ساڵی ٢٠٢٠ هەواڵی دا. ئەوە لە کاتێکدایە کە چاوەروان دەکرێت هاوکاتی پێداگریی واشنتۆن بۆ کەمکردنەوەی تەرکیزی لە سەر رۆژهەڵاتی ناڤین و باشووری ئاسیا و لە بەرامبەردا بەهادان بە ڕکابەری لە گەڵ چین و ڕووسیا، لەو ماوەیەدا شایەدی کەمکردنەوەی نیوەی دیپلۆماتگەلی ئەمریکیی ڕەوانەکراو بۆ بەغداش بین.

لە لایەکی دیکەوە ئەو بڕیارە بۆ کەمکردنەوەی ژمارەی دیپلۆماتەکان لە کابۆل، هاوکات بووە لە گەڵ دانوستانەکانی ئاشتیی ئەفغانستان و هفتوگۆکان سەبارەت بە دەرچوونی هێزە بیانییەکان لەو وڵاتە.

لەوبارەیەوە سەرچاوەیەکی سەر بە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ئیدعای کرد: لەم دواییەدا هەواڵگەلێکمان سەبارەت بە زیاد کردنی دیپلۆماتە چینییەکان لە ئەفریقادا پێ گەیشت کە بڕیارە تەرکیز بخەنە سەر پرسی ئابووری و پرسەکانی دیکە لەو ناوچەیە. ئێمە ناتوانین تەواو سەرچاوەکانی خۆمان بۆ ئەفغانستان و عێراق بە کار بێنین.

وتیشی: گرینگە بزانین کە سەرچاوە بەرتەسکەکانمان دەتوانین بۆ کوێ ڕەوانە بکەین، تا پێش بە ڕادەست کرانی ناوچەگەلێکی زیاتر بە ڕکابەرەکانمان بگرین. ڕەوتی ئێستا کە بە خێرایی ڕوو لە پەرەسەندنە، جێی پەسندی ئێمە نییە.

ئەو بڕیارە بۆ عێراقیش لە بەرچاو گیراوە و بڕیارە تا ساڵی ٢٠٢٠، نزیکەی لە سەدا ٣٠ تا ٥٠ی دیپلۆماتە ئەمریکییەکانی ناو ئەو وڵاتە کە سەرجەم ٢ هەزار کەسن، کەم بکرێتەوە.

هەروەها وتەبێژێکی وەزارەتی دەرەوە دەڵێت بە پێی هۆکارە ئەمنییەکان ناکرێت بە ئاشکرا سەبارەت بە ژمارەی کارگێڕان و پێرسۆنێلی باڵوێزخانە و کۆنسولگەکانی ئەمریکی بدوێین، بەڵام ئەو وەزارەتخانەیە بە تەکوزی بە ڕاسپاردە دەرەکییەکانیدا دەچێتەوە هەتا سەرچاوەگەلی ڕوو لە گۆڕان و ئامانجە سیاسییەکانی ئەمریکا لێکداتەوە.

شایانی باسە، پاش هێرشی سەربازیی ئەمریکا بۆ ئەفغانستان و عێراق، باڵوێزخانەکانی ئەو وڵاتە لە کابۆل و بەغدا، بە گەورەترین و پڕتێچووترین ڕاسپاردەگەلی دیپلۆماسیی ئەمریکی دێنە ئەژمار.

News Code 25889

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 2 =