بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕۆحانی نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەمە لە کۆنفڕانسی هاوبەشی ڕۆژنامەوانی لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند: پەیوەندی نێوان دوو گەلی ئێران و عێراق تۆکمەیە و مێژووی چەند ساڵەی هەیە و هیواداراین لە داهاتوودا ئەم پەیوەندیانە زیاتریش بێتەوە.
ڕۆحانی جەختی کرد: بابەتێکی زۆر گرینگی ئەمڕۆی ئێمە جیبەجێ کردنی سەرجەم رێککەوتنەکان بوو لە نێوان دوو وڵات کە لە سەفەری من بۆ بەغدا ئەنجام درا.
وتیشی: یەکەمین ڕێککەوتنی ئێمە کە تا بە ئیمڕۆ جێبەجێ کراوە بە بەلاش کردنی ڤیزا لە نێوان ئێران و عێراقە کە هیواداراین خەڵکی هەر دوو وڵات کەڵک لەم نیعمەتە ببەن.
سەرۆک کۆماری ئێران ڕایگەیاند: تا کۆتایی مانگی ڕەمەزان ئەروەند ڕوود خاوێن دەکەینەوە.
ڕاشیگەیاند: پێکەوە لکاندنی ڕێگای ئاسنی نێوان ئێران و عێراق گەڵاڵەیەکی گرینگە کە هیوادارین لە داهاتوودا ڕێگای جۆراوجۆری بۆ بکرێتەوە بەڵام ئێستا دوولایەن جەختیان لەسەر کردنەوەی ڕێگای ئاسنی شەلەمچە و بەسرە یە و بە زووترین کات ئەمە ئەنجام دەبێت.
زیادیشی کرد کە پەیوەندی دراوی و بانکی ئێران و عێراق بەهێزتر دەبێتەوە و بەرنامەی هەناردەی کارەبا، گاز و لە داهاتوودا نەوت بۆ عێراق بەردەوام دەبێت.
ڕۆحانی ڕایگەیاند کە دوو وڵات رێککەوتوون کە شارۆچکەی پیشەیی هاوبەش لە نێوان ڕۆژاوای ئێران و هەرێمی کوردستان بکەنەوە و ئەمە ئێستا کەوتووەتە یەکمایەتی بەرنامەکانی دەوڵەتی ئێران و عێراق.
وتیشی: پرسی ئاسایش بۆ هەر دوو وڵات گرینگایەتی هەیە و ئیمە لە بوارەکانی، سنوور، بەرەنگاریی لەگەڵ تیرۆریزم، مادەی هۆشبەر و قاچاخ هاوکاری باشمان هەیە و هیوادارایشین ئەم پەیوەندیانە زیاتر بێتەوە. ئەمرۆیش لەمبارەوە لە نێوان وەزیرانی ناوخۆی دوو وڵات دانوستان بۆ بەرەنگاریی بەهێزتر دژی تیرۆریزم ئەنجام دەبێت ، هەندێ جار لە سنووری هەرێمی کوردستان و باکووری ڕۆژاوای ئێران کێشە هەیە و بێ گومان دەبێت بە هاوکاری لەگەڵ یەکتر ڕێگری لەم کێشە بکەین.
لە کۆتاییشدا سەرۆک کۆماری ئێران جەختی کرد کە گوڵان بەشی دانەبڕاوی سووریایە و هەروەها قودس پایتەختی هەمیشەیی فەلەستینە و عێراق و ئێران لەم بابەتانەدا هاوهەڵوێستن.
بۆچوونی ئێوە