هەناردەی ۲.۵ میلیار دۆلار کاڵا لە سنوورەکانی کوردستانەوە بۆ عێراق

جێگری هەماهەنگی کاروباری ئابووری و گەشەی سەرچاوەکانی ئیدارەی پارێزگای کوردستان وتی: بە کردنەوەی سنووری سەیرانبەنی بانە دەتوانرێت ئاستی هەناردە کردنی کاڵا لە سنوورەکانی پارێزگاوە بۆ وڵاتی عێراق بگەیێندرێتە ٢.٥ ملیار دۆلار.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە پێوەندییە گشتییەکانی ئیدارەی پارێزگای کوردستان، حسێن فیرووزی لە ڕەوتی سەردانی بازاڕچەی سنووری سەیرانبەنی بانە ئاشکرای کرد: سەرەڕای ئەوەی کە بەشی هەناردە کردن لە سنوورەکانی پارێزگای کوردستانەوە بۆ عێراق سێ ملیار دۆلارە، بەڵام ئێستا یەک لە سەر هەشتی تەواوی هەناردە کردنەکان بۆ عێراق بەرانبەری یەک ملیار دۆلار لە سنوورەکانی پارێزگاوە ئەنجام دەبێت و ئەمساڵ ئەبێ ئاستی هەناردە کردن لە سنوورەکانی باشماخی مەریوان و سەیرانبەنی بانە بۆ ٢.٥ دۆلار بەرز ببێتەوە.

ناوبراو زیادی کرد: بە پێی سیاسەت دانەری و ستراتیژییە نوێیەکانی ئابووری پارێزگا و جەختی تایبەتی پارێزگاری کوردستان، لە ئەم پێوەندییەدا هەوڵ دەدرێت بە هاوکاری هەمووی دامودەزگا بەڕیوە بەرایەتییەکان، بە جیدیەت، خێرایی لە کار، شوێنگیری چرکەیی و گەشەی ژێرخانە سنوورییەکان، ئەمساڵ هەناردە کردن وەکوو بازاڕیابی بۆ بەرهەم هێنان لە درێژەی بەدی هێنانی دروشمی گەشەی بەرهەم هێنان، خێرایی زیاد بکرێتەوە.

جێگری هەماهەنگی کاروباری ئابووری و گەشەی سەرچاوەکانی ئیدارەی پارێزگای کوردستان وتیشی: نووسین و کۆ کردنەوەی گەڵاڵەی گشتی و چڕوپڕی بازاڕچەی سەیرانبەنی بانە لە داهاتوویەکی نزیکدا دەست پێدەکات.

فیرووزی وتیشی: لە هەمان پێوەندیدا لانی زۆر تا دوو مانگی داهاتوو بانگهێشتی وەرگرتنی سەرمایەدانەرانی کەرتی تایبەت بە مەبەستی دروست کردنی ژێرخانگەلێک وەکوو جێگەی دابین کردنی سووتەمەنی، هۆتێل و شوێنە نیشتەجێیەکان، ڕێستۆرانت، شوێنە خزمەتگوزارییەکان، پارکینگ و ژێرخانەکانی تر پاش دیاری کردنی شوێنیان لە سەر نەخشەی گشتی بازاڕچە و لە درێژەی رێکوپێک کردنەوەی شپرزەییەکان ئەنجام دەدرێت.

News Code 25883

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 6 =