هەڕەشەی عەرەبستان لە ئەمریکا لەبارەی فرۆشتنی نەوت

ڕۆیتێرز ڕاپۆرتی دا کە عەرەبستان هەڕەشەی لە ئەمریکا کردووە کە لە دانوستانە نەوتییەکان دۆلار دەنێتە لاوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هەواڵدەری ڕۆیتێرز ڕۆژی هەینی، ١٦ خاکەلێوە، ڕاپۆرتی دا کە عەرەبستان هەڕەشەی کە ئەمریکا کردووە کە لە ئەگەری پەسەند کردن و بەڕێوە بردنی گەڵاڵەی "نوپێک" لە دانوستانە نەوتییەکان لە دۆلار کەڵک وەرناگرێت.

گەڵاڵەی ناسراو بە نوپێک لە درێژەی بەرەنگار بوونەوەی تاک خوازی لە بازاڕی نەوت لە لایەن ڕێکخراوی وڵاتانی هناردە کاری نەوت(ئۆپێک)ەوە، لە ساڵی ٢٠٠٠ لە کۆنگرەی ئەمریکا هێنرایە ئاراوە، بەڵام سەرۆک کۆمارەکانی ئەو وڵاتە تا ئێستا دەیانوت کە ئەگەر کۆنگرە پەسەندی بکات، ئەوا ڤێتۆ دەکەن تا نەبێتە یاسا. بەڵام دۆناڵد ترامپ، سەرۆک کۆماری ئێستای ئەمریکا چەندین جار ئۆپێکی بە تاک خوازی لە بازاڕی نەوت تۆمەتبار کردووە و تەنانەت هەڕەشەی کردووە کە بەرەو ڕووی دەبێتەوە.

هەواڵدەری ڕۆیتێرز ڕۆژی هەینی لە زمانی سێ سەرچاوەی ئاگادارەوە کە نەیانویستووە ناویان ئاشکرا بکرێت ڕاپۆرتی دا: هەڕەشەی عەرەبستان بۆ کەڵک وەرنەگرتن لە دۆلار لە دانوستانە نەوتییەکان لە دیداری بەرپرسانی باڵای وزەی دوو وڵات لە مانگەکانی ڕابردوو هێنرابووە ئاراوە و سەبارەت بە ئەو پرسە تەنانەت لە کۆبوونەوەی ئۆپێکیش دانوستان کراوە.

News Code 25881

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 9 =