ئێران کێشە بۆ ئەمریکا ساز دەکات!

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە دانیشتنی ناتۆ بە دووپات کردنەوەی پاگەندەکانی پێشووی لە دژی ئێران وتی: واشنتۆن هەوڵ دەدات دەست پێڕاگەیشتنی ئێران بە سەرچاوەگەلی دارایی بەرتەسک بکات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە ڕاشاتوودەی، مایک پەمپێئۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا هەمدیسان پاگەندەی کرد ئێران هەڕەشەیە بۆ سەر ناوچە.

ناوبراو لە لێدوانی دوای دانیشتنی وەزیرانی دەرەوەی ناتۆ لە واشنتۆن بە ئاماژە بە کێشەگەلێک کە ئەمریکا بۆ ناوچەکەی دروست کردووە، داوای لە تاران کرد کە هەڵسوکەوتی ئاسایی بگرێتە بەر.

پەمپێئۆ لە درێژەی ئیدعاگەلی پێشووی بەرپرسانی رۆژئاوایی سەبارەت بە داڕشتنی هێرشە تیرۆریستییەکانی ناو ئەورووپا لە لایەن ئێرانەوە، گەمارۆگەلی دژە ئێرانیی، "هەنگاوە پێشگرانەکان" لە بەردەم چالاکیی تاران ناو نا.

بە وتەی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، گەمارۆگەلی دژە ئێرانی هەوڵێکن بۆ بەرتەسک کردنی سەرچاوەگەلی دارایی ئێران، هەتا تواناسی ئەو وڵاتە بۆ ئەو جۆرە چالاکیانە کەم کاتەوە.

لێدوانەکانی ئەو بەرپرسە ئەمریکییە لە کاتێکدایە کە ناوبراو لەم دواییەدا پاگەندەی کردووە، ئەمریکا ئامادەی یارمەتی گەیاندن بە لافاولێدراوانی ئێرانە.

شایانی باسە، وەزیری دەرەوەی ئێران رۆژی ڕابردوو لە وەڵامی ئەو لێدوانانەی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند: بەڕێز پەمپێئۆ و بەرپرسانی دیکەی ئەمریکا، فریای زیان پێگەیشتووانی ڕووداوە سروشتییەکانی ناوخۆی ئەمریکا بکەون کە چەندین مانگە لە ڕەنج و نەهامەتیدان.

News Code 25880

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 13 =