ڕەوتی فریاکەوتن لە پۆلدوختەر تۆکمەتر ببێتەوە

فەرماندەی گشتی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامی ئێران وتی: داوا لە هەموو بەرپرسانی پارێزگا و بەشەکانی تر دەکەین کاری فریاکەوتن تۆکمەتر بکەنەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەمیر سەرتیپ عەبدولڕەحیم مووسەوی پاش سەردانی ناوچە لافاولێدراوەکانی پولدوختەر بە هەواڵنێرەکانی وت: یەک لەسەر سێی شار بەڕاستی دۆخێکی نالەباری هەیە، قوڕ و دار و ئەو ئامێرانەی کە لافاو لەگەڵ خۆی هێناویە لە ماڵی خەڵک، کۆڵان و شەقامەکان و دۆکانەکان کۆ بوونەتەوە.

ناوبراو وتیشی: هەموو هێزەکانی فریاکەوتن ئامادەن و کار دەکەن و هەوڵ دەدەن بەڵام ئاستی ڕووخانەکان زۆر زۆرە.

فەرماندەی گشتی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامی ئێران زیادی کرد: ئەوەی کە بڕیارە ئەنجامی بدەین ئەوەیە کە ڕێژەی دامودەزگا ئەندازیارییەکان و کۆمپرسۆرەکان زیاد بکەینەوە تا بتوانین زووتر ناوچەکە سامان ببەخشتن.

ئەمیر سەرتیپ مووسەوی جەختی کرد: داوا لە بەرپرسانی پارێزگا و بەشە پێوەندیدارەکانی تر دەکەین تۆزێک کارەکان بەهێز بکەنەوە کە زووتر دۆخی خەڵک سامان بدەین.

فەرماندەی گشتی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامی ئێران بە وتنی ئەوەی کە گرووپگەلێک لە کرماشان، خوڕماوا، برووجرد، ئەهواز و دزفوول لە ناوچەکە جێگیرن، وتی: هێزەکانی ئەرتەش لە پاڵ هێزە فریاکەوتنەکانی تر خەریکی چالاکین.

News Code 25869

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 10 =