بە راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە میدیا ئەمریکییەکان، ئەندامانی کۆنگرەی ئەمریکا بە ناردنی نامەیەک بۆ دۆناڵد ترامپی سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە داوایان کرد تا ٦ مانگی تر، سەربازانی ئەمریکی لە سووریا بهێنێتە دەرەوە.
نووسەرانی ئەو نامە بوونی ئەو سەربازانەیان نایاسایی و بە بێ مۆڵەتی کۆنگرە وەسف کردووە و پاڵپشتیان کردووە لە بڕیاری ترامپ بۆ کشانەوەی هێزە ئەمریکییەکان لە سووریا.
ترامپ دیسەمبەری ڕابردوو بە ئەو پاگەندە کە داعش لە سووریا شکستی هێناوە، لە بڕیاری خۆی لە سەر کشانەوەی سەربازانی ئەمریکی لە ئەو وڵاتە هەواڵی دا.
ئەمە لە حاڵێکدایە کە گرووپێک لە ئەندامانی کۆنگرەی ئەمریکا هەروەها تێدەکۆشن ترامپ ڕازی بکەن تا ژمارەیەک لە هێزەکانی ئەو وڵاتە لە سووریا بهێڵێتەوە.
بۆچوونی ئێوە